. . . .


3 Feb 2014

بەرێوەچوونی ڕیورەسمی ٢ی ڕێبەندان ٦٨هەمین ساڵی دامەزراندنی کۆمار??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شەممە ریکەوتی ١ی فیبریوار ٢٠١٤ی زایینی ریورەسمیکی پرشکۆ بە بۆنەی سال یادی دامەزرانی کوماری کوردستان لە شاری گریوە ی ناوچەی شیلەندی دانمارک, بە بەشداری ڕادەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان لە وڵاتە بە رێوەچوو.
ڕیورەسمەکە لە سەعاتی ٦ی ئیوارە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب وخولەکیک بیدەنگی بو ریزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان پەیامی کومیتەی دانمارک لە لایەن خالید رەواندووست بەرپرسی کومیتە ناوچەی شیلاند خویندرایەوە.
لە پەیامەکە دا وێرای باس لە لیهاتوویی و فیداکاری لەخۆبووردوویی پیشەوای نەمر و هاوڕێکانی و گرینگی وبایەخی کۆمار لە میژوی گەلی کورد دا و دەست کەوتوو و ئەزموونە بەنرخەکانی کۆماربو گەلی کورد بە تیکرایی وحیزبی دیموکراتی کوردستان لە رابردوو ئیستادا ،هەلومەرجی ئەمڕۆی دونیاو ناوچە ی روژهەلاتی ناوەراست و دەرفەتەکانی پیکهاتوو بو گەلی کورد لە باشورو باکورو روژاوای کوردستان وگرینگی یەکریزی وبەشداری خەلکی کورد بو پاراستن وپتەوتر کردنی دەست کەوتەکانی خەبات و شورشی ڕۆڵە ئازاکانی ئەو گەلە خرابوە بەر باس و سیاسەت و هەلویستە خەڵک پەسند ومەسئولانە بە نرخەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ بە ئامانج گەیاندنی دروشم و بەرنامە جوانەکانی کۆمار بو روژاوای کوردستان ئیشارەی پئکرابوو.
لە برگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا پارچە هونراوەیەک لە لایەن کاک ئەبووکر مارەغانی ئەندامی کومیتەی حدک، بە ناوی ئیرادەی کۆمار پئیشکەش کرا. هەروەها پەیامی یەکییەتیەکانی ژنان و لاوان لە لایەن خووشکە ئارەزو خالیدنژاد بەرپرسی ئەو یەکییە تییە پێشکەش کرا.
پاش پشوودان و خواردنی خوانی شەو کورتە فیلمئکی دیکۆمێنتی لەسەر چڵۆنایەتی دروست بوون و رووخان وئەزمون و دەسکەوتەکانی کۆمار بۆ ئامادە بووان نماییش کرا
ریورەسمەکە بە موزیک و گورانی وهەڵپەرکی بەشداران بە شکۆیەکی تەواوە هەتا کاتژمێر ١٢ی شەو دریژەی کێشا.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 752 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact