. . . .


3 Feb 2014

کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکوردستانیەکان یادی ٦٨سالەی دامەزرانی کۆماری ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢ی فیوریەی ٢٠١٤ کاتژمێری ٦ی ئێوارە لەمەلبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٦٨مین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەڕێوە چوو. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە لەلایەن پێشکەشکاری بەرنامەکە خاتوو چیمەن رەحیمی بەخێرهاتنی میوانەکانی کرا و خۆشحالی رەوەندی کوردی لەبریتانیا بۆ ئەو هەنگاوە ئەرێنیەنی هەموو لایەنەکانی کوردی کە پێکەوە یادی ئەم رۆژە پیرۆزە دەکەنەوە دەربڕی. پاشان پارچە پەخشانێکی جوانی بەم بۆنەوە پێش کەش کرد و بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان و سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب بەرنامەکە دەستی پێکرد.
پاشان لەلایەن بەرێز خسرو ئاژەگەیی ئەندامی کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکوردستانیەکان پەیامی کۆمیتە بەم بۆنەوە پێش کەش کرا. دوابەدوای وتەکانی بەڕیز ئاشگەیی، سمینارێکی زانستیانە بۆ شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی گرینگی ئەو کۆمار و کارتێکەریی لە سەر رەوتی دەیان ساڵەی بزووتنەوەی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان بە بەشداری بەڕێز ئەنوەری سولتانی دەستی پێکرد. بەڕێز سوڵتانی لە وتەکانی دا لەسەر چەند راستیەكی مێژوویی سەبارەت بە کۆماری کوردستان لەسالی ١٩٤٦ دا دوا.
تەوەری باسەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
ئایا کۆماری کوردستان دەسکردی سۆڤیەت بوو؟
سەفەری باکۆ
ئایا دەستەلات داریەتی کورد لەو ساڵەدا شێوازی کۆماری هەبوو یا ناوچەی خودمختار
پێك هاتەی سیاسی دەستەلات داریییەکە
پێك هاتەی ئابووری
پێك هاتەی نیزامی
چەند روون کردنەوەیە لەپەیوەندی لەگەڵ شەهیدانی کۆمار.
بەشی دووهەمی بەرنامەکە بە شای و هەلپەرکێ تیپی مۆسیقای شاز رازینرایەوەو بەشدار بووان بە شایی هەڵپەرکێ و خۆشی و شادی، ڕێزیان لە ٦٨مین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین حکومەتی سەربەخۆی کورد بە سەرۆکایەتی پێشەوای مەزن قازی محەممەدبە گرت.
جێگای ئاماژەیە کە کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان پێکهاتووە لەبەشی هەرەزۆری حیزبەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان.
جێگەی بەبۆنەی یادی ٦٨سالەی دامەزرانی کۆماری کوردستان مەڵبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن و هەروەها بزووتنەوەی کۆماری خوازی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەنجومەنی رۆژنامە نووسانی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی پیرۆزبایان ناردبوو کە سوپاسیان دەکەین.
کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1013 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact