. . . .


3 Feb 2014

بەرێوەچوونی یادی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ?


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: بەمەبەستی رێزگرتن لە ٦٨ سالەی دامەزرانی کۆماری کوردستان، کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان رۆژی شەممە ١ی٢ی٢٠١٤ی زایینی رێورەسمێکی بەشکوی لە شاری پایمیۆی وڵاتی فینلاند بەرێوە برد. رێورەسمەکە کات ژمیر ٦ونیو بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد کە لەلایەن کۆمەڵێک لە ئەندامانی یەکیەتی لاوانەوە پێشکەش کرا. پاش خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، پەیامی کومیەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند لە لایەن کەریم رەسولی بەرپرسی کومیتەوە پێشکەش کرا. لەم رێورەسمەدا کە ژومارێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی تێدا بەشدار بوون، زۆرێک لە کوردانی دانیشتوی فینلاند و نوێنەرایەتی هێزو رێکخراوە سیاسیە کوردییەکانیش بە پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی تێیدا بەشدار بوون.
لە درێژەی کارەکانی جێژنی ٢ی رێبەنداندا، نوێنەرانی هەریەک لە هێزو رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان پیامی خۆیان بە بۆنەی ٦٨ ساڵەی دامەرزانی کۆماری کوردستانەوە پیشکەش کرد.
ئەو هێزو رێکخراوانەی کە پەیامی خۆیان پێشکەش کرد بریتی بوون لە
پارتی دێمۆکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
کومەلەنوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان
یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان
کومەلەی کوردی شاری تورکوو
هەر لە درێژەی بەرێوەچوونی جێژی ٢ی رێبەندان ٦٨ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان ئەندامانی یەکیەتی لاوان لەوڵاتی فینلاند ٢ سرودی نیشتمانیان پێشکێش کرد کە گوروتینێکی بەرچاوی بەخشی بە جێژنەکە.
لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا کیژی لاو ئەوین ئەلیاسی بەدەنگی خۆشی خۆی گۆرانێکی خۆشی پێشکەش کرد، دوابەدوای ئەو کاک شیخ ئەنوەر مقامێکی خۆشی پێشکەش کرد کە لەگەل پێشوازی گەرمی ئامادەبوانی رێورەسمەکە بەرەوروو بوو.
دوا برگەی رێورەسمی یادی ٢ی رێبەندان ٦٨ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە کاری هونەری واتە بە دەنگی هەریەک لە هونەرمەندان فەرهاد ئالانی و شورش بۆکانی و بە موزیک ژەنی رەهێڵ قادر رازێندرایەوە.
هونەرمەندانی ئەم رێورەسمە بە دەنگی خۆشی خۆیان و بە پێشکێش کردنی کۆمەلێک بەرهەمی جوانی کوردی تا درەنگانێکی شەو توانیان کۆری هەلپەرکێی بەشداران بە جۆش و خرۆش رابگرن.
لە کۆتایی رێورەسمەکەدا ئامادەبوان بە پیرۆزبایی کردن لە یەکتر هیوایان خواست کە هەموان لە پێناو وەدیهاتنی ئامانجە بەرزەکانی کۆماری کوردستان یەکگرتوتر هەنگاو هەلبێن و خەباتی خۆیان درێژە پێ بدەن.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فینلاند

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 615 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact