. . . .


2 Feb 2014

ساڵیادی٢ی رێبەندان و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە وڵاتێ ئاڵمان پێ


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی فێوریەی ٢٠١٤ بەرامبەر بە ١٢ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، سالیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەرز و پیرۆز نرخا و هەر بەو بۆنەوە کۆڕجێژنێک بە بەشداری بنەماڵە و و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بەشێکی بەرچاو لە دۆستانی حیزب و کوردانی دانیشتوی وڵاتی ئاڵمان، بەڕێوە چوو.
سەرتا خولەکێک بێدەنگی بۆ رووحی پاکی شەهیدانی دەسپێکی مەراسیمەکە بوو، ئینجا لەلایەن کاک هەمزە مەنگوڕ، ئەندامی کومیتەوە، پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات خوێندرایەوە.
دواتر لەسەر هەل و مەرجی هەنووکەیی ئێران لە باری سیاسی و ئابووری و هەروەها هەڵ‌ومەجی کەمینەکان و نەتەوەجیاوازەکان بە تایبەت گەلی کورد لەو وڵاتەدا، وتارێک لەلایەن کاک سوڵتان گوڵاوی، بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان، پێشکەش کرا. هەروەها لەلایەن حیزب و لایەنە سیاسیەکانی دۆستەوە، پەیامی پیرۆزبایی بەو بۆنەوە نێردرا.
کۆتای پرۆگرامەکانی ئەو جێژنە، بە ئاهەنگ و گۆرانی و هەڵپەڕکێ لەلایەن بەشدار بوانەوە رەنگایەوە و تا دواکاتەکانی رۆژی شەممە بەردەوام بوو.

بەرز و پیرۆز بێ رۆژی یادەوەری کۆماری کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کومیتەی ئاڵمان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 977 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact