. . . .


2 Feb 2014

جێژنی ٢ی رێبەندان لە شاری ترۆندهەیمی نۆروێژ بەرێوەچوو


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: كۆمیته‌ی ترۆندهایمی حیزبی دێموكراتی كوردستان و یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ هاوکاری یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان، بۆ رێز گرتن له ٦٨ هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، ئاهه‌نگێکی به‌شکۆیان له‌ شاری ترۆندهایم پێکهێنا که‌ چه‌ند بڕگه‌ و بابه‌تی جۆراوجۆری له‌ خۆ گرتبوو.
کاتژمێر7ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1.2 .2014 رێبوارانی به ئه‌مه‌گی ڕێبازی پر سه‌روه‌ری پێشه‌وای نه‌مرو به‌شێکی به‌رچاو له‌ کوردانی دانیشتووی شاری ترۆندهایم و ده‌وروبه‌ری، به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی هێزه‌ سیاسییه‌ کوردستانییه‌کان، بۆ رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری 68ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆماری کوردستان له‌ ده‌وری یه‌ک کۆ بوونه‌وه‌.
سه‌ره‌تای له‌ لایان هاوڕێ عه‌زیز مه‌عرووفی به‌ڕێوه‌به‌ری رێوڕه‌سمه‌که‌، به‌خێرهاتنی میوانه‌کان و به‌شداربووان کرا و رێوره‌سمه‌که‌ به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و چه‌ند چرکه‌یه‌کی بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد و مۆمی 68 ساڵه‌ی یادی کۆماری له‌ لایان کاک سه‌ید جه‌عفه‌ر سه‌ید محه‌ممه‌دی و خوشکه‌ خه‌یاڵ بایه‌زیدییه‌وه‌ داگیرسا.
ئه‌و جار په‌یامی کۆمیته‌ی ترۆندهایمی حدک له‌ لایان کاک رامین شێنانی ئه‌ندامی کومیته‌ی حیزب له‌ ترۆنهایم پشکه‌ش کرا که‌ له‌و په‌یامه‌دا وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌ مێژووییه‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستان، ئاوڕێک وه‌ بارودۆخی ئه‌و کاتی ئێران و ناوچه‌که‌ و کوردستان درابووه‌ و ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمار خرایه‌ روو.
پاشان خوشکه‌ رووناک خاتوونی ئه‌ندامی کومیته‌ی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان له‌ ترۆندهایم، په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی به‌م بۆنه‌وه‌ پێشکه‌ش کرد که‌ له‌و په‌یامه‌شدا وێڕای پیرۆزبایی، باس له‌ دامه‌زرانی کۆمار و له‌ دایکبوونی یه‌کیه‌تی ژنان و روانگه‌ی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی سه‌رۆککۆماری کورد پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سه‌باره‌ت به‌ پرسی ژن کرابوو.
کاک ئاسۆ گولابی ئه‌ندامی کومیته‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ترۆندهایم. به‌م بۆنه‌وه‌ په‌یامی لاوانی ئه‌م شاره‌ی پێشکه‌ش کرد و له‌و په‌یامه‌شدا ئاماژه‌ به‌ دامه‌زرانی کۆماری کوردستان و دروستبوونی یه‌کیه‌تی لاوان کرابوو و پیرۆزبایی لاوانی ئه‌م شاره‌ی به‌م بۆنه‌وه‌ راگه‌یاند.

کومیته‌ی هاوکاری هێزه‌ کوردستانییه‌کانیش به‌م بۆنه‌وه‌ په‌یامێکیان هه‌بوو له‌ له‌ لایان چالاکی سیاسی بێکه‌س به‌روارییه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا و له‌ په‌یامه‌شدا وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌ مه‌زنه‌، باس له‌ بارودۆخی کورد له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان خرا بووه‌ به‌ر باس و یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزی کورد، پێداگری له‌سه‌ر کرابووه‌ و ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ یه‌کیه‌تی ناو ماڵی کورد به‌ خاڵێکی هه‌ره‌ گرینگ بۆ نزیکبوونه‌وه‌ له‌ ئامانجه‌کان له‌ قه‌ڵه‌م درابوو. هاوکات وێڕای ئاماژه‌ به‌ کاره‌ساتی یه‌کی شوبات ، پیلانه‌کانی دۆژمنان بۆ تێکدانی ئه‌من و ئاسایشی کوردستان ریسوا کرابوو.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌، کاک جه‌ماڵ ئیبراهیمی و کاک رامین شێنانی به‌ گۆرانی هاته‌وه‌ دووی رێبه‌ندان، تاموچێژێکی دیکه‌یان به‌ رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌خشێ.
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌، ئێواره‌خوانێک بوو که‌ به‌ خواردنی جۆراوجۆر به‌م بۆنه‌وه‌ بۆ به‌شداران رێک خرابوو و ره‌نگاوره‌نگییه‌ش سه‌رنجی سه‌رجه‌م میوان و ئاماده‌بووانی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی بۆ خۆی راکێشا.
دوایین بڕگه‌ی رێوڕه‌سمه‌، کۆمه‌ڵێک گۆرانی خۆش و جۆراوجۆری کوردی بوون که‌ له‌ لایان هه‌ر یه‌ک له‌ به‌ڕێزان، ئاسۆ گولابی، رامین شێنانی، که‌ریم شێنانی، هه‌ڤاڵ سیپان و به‌ هاوکاری میوزیکژه‌نی به‌توانا کاک میران وه‌ پێشکه‌ش کران و ئاهه‌نگه‌که‌ هه‌تا کاتژمێری 12 شه‌و به‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ درێژه‌ی هه‌بوو و ئه‌م بڕگه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بوون رووبه‌ڕوو بوو.
شایانی باسه‌ ته‌له‌فزیونی کۆماریش زۆر چالاکانه‌ به‌شداری ئه‌م یاده‌ بوو و راپۆرتی خۆی ئاماده‌ کرد.
ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی که‌ به‌شداری ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ بوون بریتین بوون:
پارتی دێموکراتی کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
پارتی کرێکارانی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
حیزبی کمونیستی ئێران _کۆمه‌ڵه‌

02.02.2014


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1252 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact