. . . .


24 Jan 2014

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە کۆ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨/٠١/٢٠١٤ هەیئەتێکی نوێنەرایەتی کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە سەرپەرەستی کاک کەریم بابەکری بەرپرسی کۆمیتەی حدک لەو شارە، بەشداری لە کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەی کوردی کرد.
ئەم کۆنگرەیە لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری ئۆرێبروو بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی و هەر وەها حیزبەکوردستاینەکان، کاتژمێر ١٣،٠٠ دەستی پێکرد. شایانی باسە کە دوای پێشکەش کردنی راپۆرت‌و پەیامەکان، لە لایەن بەشدارنەوە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارو چالاکیەکانی کۆمەڵەی کوردی‌و هەر وەها ناساندنی زیاتری دۆزی کوردی لە هەندەران، چەندین تێبینی‌و بابەت و پێشنیار هاتنە ئاراوە و وەدی هاتنی ئەو کارەیان بەستەوە بە یەکریزی‌و یەکگرتووی حیزب‌و رێکخراو و کوردانی نیشتەجێ لە تاراوگە بە بیرو بۆچوونی جیاوازەوە.
دوا بەشی بەرنامەکانی کۆنگرەکە تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژاردنی دەستەی تازەی بەڕێوەبەری کە وەک هەمیشە چەند کەس لە حیزبەکانی کوردستانی ئەو کارەیان گرتە ئەستۆو کاتژمێر ١٧،٣٠ کۆتایی بە کاری کۆنگرەکە هات.
کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٢١/٠١/٢٠١٤

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 700 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact