. . . .


21 Jan 2014

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ئاموزشی لە لە لایەن کومیتە ناوچەی ئۆست


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٩/١/٢٠١٤ی زایینی، کومیتە ناوچەی ئۆستفۆلدی حدک لە نۆروێژکۆبوونەوەیەکی ئامووزشی بۆ ئەندامانی حیزب لەو ناوچەیە پێکهێنا. کۆبوونەوەکە کاتژمێر١٢ی نێوەرۆ دەستی پێکرد. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سورخەڵاتی کوردستان، بە تایبەت دوایین تێکۆشەرانی کۆچ کردوو، کاک محمد گازۆری و کاک برایم کانییە زەردەی دەستی بە کارەکانی کرد هەر. بەو پێیەش کۆبوونەوەکە بە ناوی دوا رێبواری کۆچ کردووی رێگای نیشتمان و رێبازی شەهیدان، کاک برایم کانییە زەردی ناودیر کرا. دواتر کاک غەفور واوەیی پێشمەرگەی دێرینی حیزب چەند وتەیەکی کورتی سەبارەت بە شەهید برایم کانییە زەردی و خەبات و ماندوو بوونی ناوبراو پێشکەش کرد. بەرێزیان لە بەشێک لە قسەکانی دا باسی رۆل و کاریگەری کاک برایم و خەبات و ماندوو بوونی ناوبراوی بۆ بەشداربووان کرد. دوای وتەکانی کاک غەفوور واوەیی نوبە گەشتە هاورێ سۆران شێرزاد. بەریزیان بەر لە دەسپێکی کۆبوونەوەکە باسێکی کورتی لە ژیان و خەباتی کاک محمد گازۆڵی پێشکەش کرد، دواترکۆبوونەوە ئامووزشییەکەی بە باسێک لە سەر پێرەوی ناوخۆیی حیزب دەست پێکرد، کە لە چەند بەش دا خۆی دەدێتەوە و کۆمەڵێک چەمک و دەستەواژەی لە خۆ گرتبوو. بەرێزیان بە کورتی لە سەر کۆمەڵێک چەمک، وەک نەتەوە، دێموکڕاسی، سێکۆلاریزم و پلۆرالیزمی سیاسی کە لە پێرەوەی ناوخۆی حیزب دا هاتووە، بۆ بەشدار بووان دواو. لە بەشێکی تری باسە ئاموزشییەکی بەرێزیان دا قسە لە سەر ئەرک و مافی ئەندام کرا کە لە پێرەوەی ناوخۆی حیزب دا گونجێندراوە و کۆڕگێڕ باسی لەوە کرد کە ئێمە پێویستە وەک ئەندامانی حیزب وەک تاکێکی کورد بە بردنە سەری ئاستی ئاگایی خۆمان، زیاتر هەوڵ بدەن عەقلانییەتی نەتەوەیی چی بکا و لەو قۆناغە دایە کە تاکی بەرپرسیار کە لە کۆمەڵگایەکی لەم چەشنە پەروەدە دەبێت بەرپرسیارێتی نەتەوەیی بە ئەستۆوە دەگرێت. باسی کۆتایی هاورێ سۆران شێرزاد باسی قەوارە و کاری ئۆرگانی حیزبی بوو لەو جێیانەی پێویستی بە شرۆڤە هەبوو، شیکاری زیاتری بۆ بەشدار بووان دا. دوا بە دوای قسەکانی سۆران شێرزاد کات دیاری کرابوو بۆ رەخنەو پێشنیاری ئەندامانی حیزب کە هاورێیانی حیزبی رەخنە و سەرنجەکانی خۆیان لە مەر پرسە جۆر بە جۆرەکان هێنایە بەرباس و دواتر لە بەشی پێوەندیدار دا هاورێ سۆران شێرزاد وەڵامی بەشداربووانیان دایەوە. هەروەها بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی نۆرێژ، بەڕێز کاک ئەبووبەکر قەدی کورد بە مەبەستی گرینگی دان بە ئامووزشی ئەندامانی حیزب بەشداری کرد و لە چەند وتەیەک دا هانی ئەندامانی حیزبی دا بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی ئامووزشی لەم چەشنە. شایانی باسە کە هاورێیانی حیزبی بەشدارییەکی باشیان لە باسەکان دا هەبوو، لە کۆتایی کۆبوونەوەکە وێنەی هاوڕێ برایم کانێ زەردی پێشکەشی کاک محمەد مەزرایی دۆست و هاوسەنگەری دێرینی کاک برایم کانێ زەردی کرا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1127 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact