. . . .


19 Jan 2014

بەشداری هەیئەتێکی یەکێتی ژنان دێموکرات لە کۆنفراسی ساڵانەی ژنانی ر?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: سەر لەبەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 18.01.2014ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی نۆروێژی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، کە پێكهاتبوون لە بەرێزان ، مەحبوب رەحیمی، فەوزیە ئەحمەدی، نەمام زەرینفام و حەلیمە ئسماعیلی بەشداریان لە کۆنفراسی یەکێتی ژنانی حیزبی سوسیالیست چەپی نۆرویژ کە بە رەسمی لە لایەن ئەو رێکخراوەیەوە بانگهێشت کرابوون کرد. پەیامی پیرۆزبایی و باسێک سەبارەت بەو زوڵ و زۆرییەکانی کۆماری ئیسلامی دژی ژنانی کورد کە بە زمانی نۆروێژی ئامادە کرابوو لە لایەن هاورێ مەحبوب رەحیمی بەرپرسی یەکێتی ژنان لە نۆروێژ پێشکەش کرا. لەبەشێکی پەیامەکەدا هاتبوو: ئێمە خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە ئەمرۆ خۆمان لە نێو ئێوەدا دەبینین، هیوادارین لەمەودوا پەیوەندیەکانمان زیاتربێ، چونکە ئێمە وەک رێکخراوی ژنان لە نۆروێژ کاردەکەین بۆ بەرەو پێشچونی تواناکانی ژنی کورد و لە قاودانی ئەو زوڵم و زۆریانەی کە دژی ژنی کورد لە کۆماری ئسلامیدا دەکرێ. لە وڵاتی ئێران هیچ بایەخێک بۆ ژن داناندرێ، بەتایبەت بۆ ژنی کورد، هەروەها ژن زۆر بە توندی دەچەوسێتەوە. رۆژ نیە کە ژنانی کورد نەبنە قوربانی دەستی ریژیمی کۆماری ئسلامی. لەدرێژەی پەیامەکەیدا رەحیمی داهاتبوو: بۆ نمونە زەینەب بایەزیدی لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بە تاوانی ئەندامێتی لە رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، کەمپینی یەک میلیۆن ئیمزا و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ گرووپەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران قۆڵبەست کرا و سزای چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانی بە سەر داسەپا. رۆژ نیەکە لە وڵاتی ئێمە ژنێک نەکوژرێ و کەسیش خۆی لێ بە خاوەن ناکات چونکە دەسەڵات بەدەستانی وڵات رێچکەی دژایەتی و دوژمنایەتی ژنیان کردووتە ئامانجی سەرەکیان، هیچ کات لە سەر مەسەلەی ژنان توندو تیژی دژ بەژنان کەسیان دادگای نەکردو. جێگای ئاماژە پێکردنە کە (حیزبی سوسیالیست چەپی نۆروێژ) دۆستی نزیکی کوردە. باسەکانی لەو کۆنفرانسەدا هاتنە بەر باس بریتی بوون لە: توندووتیژی دژ بەژنان، مافەکانی ژنان لە نۆروێژ و وڵاتە ئیسلامییەکان، کار و یەکسانی لە نێوان ژن و پیاو، منداڵ، پەروەردە و پێگەیاند لە نێو ٢ کولتووری جیاوازدا، کارو جیاوازی رەگەزی لە نێوان ژنان لە نۆروێژ. شایانی باسە هەیئەتی یەکێتی ژنان زۆر بە گەرمی لە لایەن بەرێوەبەرانی کۆنفرانسەکەوە پێشوازیان لێ کرا.
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 789 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact