. . . .


14 Jan 2014

پەیکەری ئازادی و تاریخەکەی


ڕەحمان ئیبراهیمزادە
ئەو کات کە پێشمەرگە بووم و لە شاخ بووین هەر کات دەچووین بۆ عەملیاتێک یان شەرێکمان بە سەر دادەسەپا و هاوریکی پێشمەگەم شەهید دەبوو، هاورێکانی دیکەم دەیان گووت هەزار رەحمەت لە گۆرت ، بۆ ئەوە دەبێ پەیکەری ئازادیت لێ دەروست بکین.
من هەر ئەو کات بیرم لەوە دەکردەوە ، گلۆ دەبێ پەیکەری ئازادی کێوی قەندیل و تەرغە و داڵان پەربێ، یان دەشتێکی کاکی بەکاکی بێ، یان گۆری ئەسعابەیەک و شیخ و موشایخێکی گەورە بێت، یان سەرکردەوە رێبەرێکی کاریزما و چاونەترسی کورد بێت.
شەورۆژ هەر بیرم لێ دەکردەوە، و دەم گوت رەنگە ئەو شتە زۆر گەورە بێت و ریشەکەی بۆ سەدان هەزار ساڵ پێش ئیستا بەگرێتەوە، یان لە میژوو دا کارەساتێکی گەورە رووی داوە کە من نازانم و هەر لە خۆ را بەدوای دا وێڵم.
تا ئەو رۆژانە کاک حوسێن نازداری بەرێز بابەتێکی لە سەر ئازادی نوسیبوو، منیش فەوری دەورانی شاخ و پێشمەگایەتی و پەیکەری ئازادیم وەبیر هاتەوە و بە دوای سەرە داوێک دا دەگەرام و سەرنجام دۆزیمەوە، کە پەیکەری ئازادی نە کیوی بڵندە و نە دەشتی کاکی بە کاکی و نە ریبەرو سەرکردەیەکی کاریزمای میژوویی کوردە، تنها مەزوو ئاسنی رووتە.
بەلی خوێنەرانی بەرێز پێم ناڵێن هەدییەکی لە ئاسن و مەز دروست کراوی فرانسە کە داویەتی بە وەلاتی ئەمریکا لە سەدومین سالی سەربەخۆی دا چە پێوەندیەکی بە شەهید و سەرکردەو قارەمانەتی پێشمەرگەی کوردەوە هەیە.
ئەوەش تاریخی پیکەری ئازادی.
پیکەری آزادی (به انگلیسی: Statue of Liberty) کە ناوە رەسمیکەی «ئازادی رەوشەنبیری جیهانە» (به انگلیسی Liberty Enlightening the World - به فرانسی : La liberté éclairant le monde)، ئەو پیکەرە زۆر گەورەیەو لە سالی ۱۸۸۶ (میلادیەوە دروست کراوەو) لە لاین وەلاتی فرانسه وە بە هەدیە دراوەتە بە وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئەو پیکەرە لە جەزیرەی ئازادی لە بەندەری نیۆیورک دانەراوە (لە نیویۆرک پەیکەرەکە لەلایەن فرێدریک بار تۆلدی داتێشراوە)ئەو پیکەرە بە شێوەیوکی نەمادین بۆ بە خێرهاتن کردەنی ئەو گشتیارانە دانەراوە کە لە رێگای ئاوییەوە دەێن بۆ نیویورک. ئەو پیکەرە تەوا لە جنسی مس دروست کراوە ، لە ساڵی ۱۸۸۶ دا بەبۆنەی سەدەمین ساڵی دامەزرانی وەڵاتی ئەمریکا کە لە ئینگلستان جودابووە، به نیشانەی نمادی دۆستایەتی لە لایەن فرانسەوە پێشکێش بە وەڵات یکگرتووەکانی ئەریکا کراوە.
ئەو پەیکەرە لە لایەن پیکەرتاش فردریک بارتولدی فرانسەوی، و گوستاو ایفل، ئەندازیاری فرانسی برج ایفل، تەر راعی کراوە. هەر وەها نوعی مەسەکەشی لە لایەن ئوژن ویوله لودوک پێشنیار کراوە.
کە پەیکەرەکە وێنەی ژنێکەو مەشخەڵێکی بەدەستەوەیەوەو بەدەستەکەی تریشی کتێبێکی پێیە کە بە ژمارەی رۆمی لێی نووسراوە(JULY IV MDCCLXXVI (٤ی تەمموزی ١٧٧٦) کە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایەو پەیکەرەکە بەرزییەکەی زیاتر لە ٤٦ مەترە کەدەکاتە ١٥٦ پێ ، بەپێی ئامارەکان تەنیا لەساڵی ٢٠٠٩ نزیکەی ٢.٣ ملیۆن سەردانیکەری هەبووە،
ئەمرۆ پەیکەری ئازادی یەکێکە لە گەورەترین نمادەکانی وڵاتی ئەمریکایە.
لە پێش دامەزراندنی سیستەمی هەوای بینی ئەمریکاو وەڵاتانی تر، پەیکەری ئازادی یەێیک لە گەورەترین نیشانەکانی گشتیارانی ئاوی بوو کە نیزیک لە وەلاتی ئەمریکا دەبوونەوە لە دورەوە دەیان بینی.
شوێنی پەیکەرەکە بەندەری گای نیۆرکەو لە ساڵی 1924 دا بە یەکێک لە سمبوولەکانی میراسی تاریخی ئەمریکا هەژمار کراو مەسئولیەتی پاراستنەکەشی بە بەشی پارکە نیشتیمانیەکانی ئەمریکا لە وەزارەتی ناوخۆ سپیردرا.
شەکڵی زاهیری ئەو پیکەرە وەکوو پیکەری باستانی غولی رودس و پیکەری کارلو پوروموی کەشیشی ئیتالیایی دەچێت، شوێنی پیکەرەکە بە شوێنێکی میراسی جیهانی وێنیسکۆ دەێتە هەژمار.
لە سالی ۱۹۰۳ شعرێکی اما لازاروس به ناوی«غول نوێ» لە سەر روی برنزەکەی نوسراوە و لە نێوەراستەکەشی دا پیکەری ئازادی کێشراوەتەوە.

ئامادەکردەنی رەحمان ئیبراهیم زادە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3259 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact