. . . .


12 Jan 2014

بەشداری ئەندامانی حدک لە زووریخی سویس، لە خۆپیشاندانێک دا دژ بە ڕژیم?


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممه رێکەوتی ١١/١/٢٠١٤ی زایینی کاتژمێر٢ی پاش نیورۆ لە شاری زوریخ له شەقامی شتاوفاخر، بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتوویی ئەو شارە، پارتی پێشرەوی کوردی سوریە، خۆپێشاندانێکی بۆ ڕیسوا کرد و لە قاودانی جەنایەتەکانی رژیمی ئەسەد و گرووپە تێرۆریستەکانی سوریە ڕێکخست. لەم خۆپیشاندانەدا چەندین پلاکارت و وێنە، کە باسیان لە جنایەتاکانی ڕێژیمی ئەسەد و کردەوە دژی ئینسانییەکانی گرووپە تێرۆریستەکانی سوریە دەکرد، بەرزکرابوونەوە و چەندین درووشم و گووترانەوە. پاشان پەیامی کومیتەی حدک بۆ ئیدانە کردنی ئەم جنایەتانە و پشتیوانی لە خەباتی ماف خوازانەی کوردانی ڕۆژئاوا، لە لایان کاک ڕەحمەتی ئیبڕاهیمیان بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی زووریخی حدک خوێندرایەوە.جێگەی ئاماژەیە کە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەشدارییەکی چالاکانەیان لەو خۆپیشاندانە دا کرد. پێویست بە وتنە کە ئەو خۆپیشاندانە سەرنجی ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانەی بۆ لای خۆی ڕاکیشا.
شایانی باسە لە پەراوێزی ئەم خۆپیشاندانەدا هاوڕێ ئیبڕاهیمیان لەگەڵ بەرپرسی پارتی پێشرەوی کوردی سوریە هەڤاڵ قەیس، کۆبوونەوەیەکی کورتی پێک هێنا و تێیدا وێڕای باس لە هەلوومەرجی ئێستای کوردستان و بە تایبەت رەوشی ئاڵۆزی خۆرئاوای کوردستان، بریاریان دا لە داهاتوودا زیاتر بۆ کارە نەتەوەیەکان هاوکاری یەکتر بکرێت.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 589 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact