. . . .


7 Jan 2014

هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەردانی پارلمانی ب?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: پاش نیوەرۆی ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧ی جانیوێری ٢٠١٤ لە پارلمانی بریتانیا بەشی لۆردەکان هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا پێك هاتوو لە بەرێزان دوکتور سەعید شەمس و مەولوود سوارە لەگەڵ بەرێز لۆرد ئێریك ئێفبیری جێگری کۆمیتەی مافی مرۆڤ لە پارلمانی بریتانیا کۆبونەوە.
ئەم کۆبونەوەیە لەدرێژەی کاروچالاکییە دیپلوماسییەکانی حیزبە لە دەرەوەی وڵات لەپیوەندی لەگەڵ پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان. هەیئەتی حیزب سەبارەت بە لەسێدارەدان و گرتن و کوشتنی گەنجانی ڕۆژهەڵات و بەشێکی زۆر لەو زیندانیانەی کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە و چاوەروانی سزاکەیانن لەگەل بەڕێز لۆرد باس و ڕاوێژیان کرد. بەشێکی تری باسەکان لە پیوەندی لەگەڵ کوژرانی کۆڵبەرانی کورد بوو کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان گیانیان دەبێتە ئامانجی هێرشی هێزەکانی سوپا و بەکرێ گیراوانی کۆماری ئیسلامی.

بەشێکی تری ئەم کۆبونەوەیە تەرخان کرابوو بۆ باس لەسەر سوتانی قوتابخانەی شیناوێ سەر بەشاری پیرانشار و سوتانی زیاتر لە ٣٧ منداڵی چاوگەشی کورد کە بەهۆی کەمتەرخەمی وەزارەتی پەروەردەوەی ڕژیمی ئێرانەوە سوتان و چەند کەسیان گیانیان لەدەست دا و بەشێکی بەرچاویشیان بە گیانی سووتاوەوە بوونەتە بارێکی قوورس بە سەر بنەماڵەکانیانەوە. هەر لەو پەیوەنییەدا داوا کرا کە کۆمیتەی مافی مرۆڤ لە پارلمانی بریتانیا بەدوای ئەو داوایانەوە بچن و ڕێگە نەدەن کە چیدی لاوانی کورد لەسێدارە بدرێن و بۆ ئازادی ئەو زیندانیانە هەولی جیدی بدرێت و هەروەها فکرێکی ئەساسی بۆ رێگرتن لە کوژرانی کۆلبەرانی کورد کرێتەوە و بۆ ئەو مندالانەی ئاوایی شیناوی هەولی جیدی بدرێت بۆ هێنانە دەرەوەیان بۆ چارەسەری، چونکا داودەزگاکانی ڕژیم خۆیان لێ بەخاوەن ناکەن و لەو دۆخە ئابوورییە نالەبارەی ئێرانیشدا بنەمالەکانیان توانای چارەسەری گونجاویان بۆیان نیە.
بەرێزیان بەلێنیان دا لەو پیوەندیەدا ئەوەی لەدەستیان بێت دریخی نەکەن و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ داودەزگا پیوەندیدارەکان و وەزارەتی تەندرووستی بریتانیا و نەخۆشخانە تایبەتییەکانی ئەو وڵاتە پەیوەندی دەگرێت، بۆ ئەوەی بتوانن هەوڵیک بۆ چارەسەری ئەو پەپوولە سووتاوانە بدەن.

لە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە دا باسێکی تیر و تەسەل لەسەر هەڵبژاردنی رووحانی و هاتنە سەرکاری و بەتایبەت باسی رێکەوتننامەی ژنێف و ڕەنگ دانەوەی لەسەر سیاسەتی دەرەوە و ناوەوەی کۆماری ئیسلامی کرا و هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتەکانی ڕژیمی تاران لەمەر دەستێوەردان لە کاروباری فەلەستین و پشتیوانی لە حزبوڵای لوبنان و لایەنە تێرۆرسیتییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها و دەست تێوەردانی ڕاستەوخۆ لە کاروباری ناوخۆی عێراق و ئەفغانستان و سوریە خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هەیئەتی حیزبی لای وابوو کە حکومەتی ئیستای ئێران، بە پێچەوانەی سەردەمی سەرۆک کۆماری مەحموود ئەحمەدی نژاد، ڕێگەی دیالۆگ و دانووستان پەیرەو دەکات و بە پێچەوانەی دەخوازێت چالاکی دیپلماتی وەك ئامرازێك بۆ باشتر کردنەوەی پیوەندی لاوازی خۆی لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا و بەتایبەت بەکار بێنێت و بەتایبەت خوازیاری والا کردنەوەی دەرگا دیپلۆماسییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتی بریتانیا دا، وەک یەکێک لە وڵاتە بە هێز و کاریگەرەکانی ئەمڕۆی جیهان. هەیئەتی حیزبی ئەوی ڕوونکردەوە کە سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارانی ئێستا نەک هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ سەردەمی ئەحمەدینژاد دا نیە، بەڵکوو لە ماوەی چەند مانگ دەسەڵاتی ڕوحانی و کابینەکەی دا، زەبر و زەنگ و ئێعدام و گرتن و ڕاوەدوو نانی نەیارانی سیاسی و جیا بیران زۆر بە بڵاوتر لە جاران درێژەی هەبووە و تەنانەت ڕژیم ئیستا زۆر لە جاران زیاتر درێژە بە چالاکییە تێرۆریستییەکانی خۆی دەدات.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا لیستێک لەگیراوانی کوردو هەروەها زیندانیانی چاوەرێی ئێعدام و دۆکۆمێنتێک لەسەر مندالانی شیناوێ کە لەلایەن کۆمیتەی مافی مرۆڤی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئامادە کرابوو پێشکەش بە بەرێز لۆرد ئیفبێری کرا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بریتانیا
hdk-palmani-nritanya7-1-2014-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 868 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact