. . . .


2 Jan 2014

بەڕێوە چوونی شەوئاهەنگێک لە لایەن یەکێەتی ژنانی دیمۆکڕاتی کوردست?


شەوی ٣٠ی دیسامبری ساڵی ٢٠١٣ی زایینی بە بۆنەی نوێ بوونەوەی ساڵی ٢٠١٤ زایینی، کومیتەی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە شاری ترۆندهایمی وڵاتی نۆروێژ ئاهەنگێکی بە شکۆی بە بەشداری کوردانی ڕۆژهەڵات بەرێوە برد.
شایانی باسە ئەم ئاهەنگە چەند تەوەری لە خۆ گرتبوو. سەرەتا کۆمیتەی یەکیەتی ژنان بە تێکڕا بۆ ڕێز گرتن لە بەشدار بووان هەموویان بە پێوە وەستان و لە لایەن یەکێک لە ڕێکخەرانی بەرنامەکەوە وتەیەک پێشکەش کراو و بەخیر هاتنی بەشداربووانی ئاهەنگەکە کراو و ریزی بەرنامەی شەوە ئاهەنگەکەی ڕاگەیاند.
تەوەری یەکەم ڕازندنەوەی سفرە و خوانی شەو بووکە چەندین خواردنی جۆڕاوجۆری کوردی لە سەر ئەرک و شانی یەکیەتی ژنانەوە ئامادە کرابوون. دوای خواردنی خوانی شەو، ئاهەنگی خۆشی و شادی دەستی پێ کرد کە چەندین جۆر هەڵپەرکێی کوردی لە خۆی گەرتبوو.
تەوەری دووهەم مەجلیسی کوردانە و قسە و بیرەوەری دیدار و دۆستان بوو هەر لە درێژی ئەم بەرنامەیە کۆمەلێک گۆرانی فۆلکلۆری کوردی و سرود ی نیشتمانی گۆرانی شاد بوون کە لە لایەن چەند هاورێ دەنگ خۆشەوە پێشکەش کرا. شایانی باسە و جێگای خۆشحالیمانە کە ئەم بڕگەیەش بە دوو گۆرانی ئینگلیزی کۆتای پێ هات کە لە لایەن ڕۆژان ئاگووشی و ئارینا هەورامی دوو کچە کورد و ئەستیرەی پڕشەنگداری داهاتووی نەتەوەکەمانەوە پیشکەش کرا.
تەوەری سیهەم دوا بڕگەی بەرنامەکەمان بوو هەتا کاتژمێر ١ی شەو شادی و خۆشی و هەڵپەرکێ بوو بە تێکڕای بەشداران خوازیاری پێکهێنانی ئەم کٶرو کۆبوونەویە بوون کە دەتوانی خزمەت زیاتر بە منداڵنی کورد بکات بۆ ئەوەی لە دەوری یەکتر کۆبنەوە و ئەم بڕگەیەش لە نیوو شادی وخۆشی دەست لە ناوو دەستی یەکترو ماڵ ئاوای لێک کردن، هیوایان خواست نەورۆزی کوردەواری لە دەوەری یەک کۆببنەوە بەم جۆرەو لە نیوو ئەو پەرێ شادی و خۆشیدا بەرنامەکە کۆتای پیهات.
ئێمە وەک دەستەی بەرێوەبەری یەکیەتی ژنانی شاری ترۆندهایم پڕ بە دڵ سپاسی هەموو بەشدارانی بەرێز بە تایبەت پیاوان و لاوان دەکەین کە بە تەواوی هاوکارو پشتیوانمان بوون .
دەستەی بەڕیوەبەری یەکیەتی ژنانی دیمۆکڕاتی کوردستان
نۆروێژ- شاری ترۆندهایم

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 845 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact