. . . .


2 Jan 2014

بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی وه‌فایی شاعیر دۆزرایه‌وه‌


پاش تێپه‌ڕبوونی 101 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی كورد "وه‌فایی"، له‌م رۆژانه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ئه‌و شاعیره‌ دۆزرایه‌وه‌.
نوسه‌رو شاعیری ناسراوی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ساكار سۆفیزاده‌ ناسراو به‌ "موحیبی مه‌هاباد" به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێژووی ژیانی وه‌فایی ساڵانێكی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌، تائێستا هیچكه‌سێك وێنه‌ی ئه‌و شاعیره‌ی نه‌بینیوه‌، ئه‌وه‌ی تائێستاش هه‌بووه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی "ته‌عبیری" بووه‌و، دوور بووه‌ له‌ شێوه‌ و روخساری راسته‌قینه‌ی.

وتیشی: "پاش لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی ساڵانێكی زۆر، له‌م رۆژانه‌دا توانیم بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی وه‌فایی بدۆزمه‌وه‌".

موحیبی، روونیكرده‌وه‌، وێنه‌كه‌ له‌ ئه‌لبومی "عه‌لیخانی قاجار" دا دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ وێنه‌گری تایبه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ ناسره‌دین شا و، موزه‌فه‌ره‌دین پاشای قاجار بووه‌و، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا سه‌دان وێنه‌ی ده‌گمه‌نی پادشاو سیاسی و ناودارانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌.

وه‌ك موحیبی مه‌هابادی باسیكرد، له‌ وێنه‌كه‌دا شه‌ش كه‌سایه‌تی و مامۆستای ئایینی مه‌هاباد له‌ ته‌نیشت یه‌كتر وه‌ستاون، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئه‌لبومه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ وێنه‌ی وه‌فایی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌هاباده‌، به‌ڵام ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه‌ كامه‌یان خودی وه‌فاییه‌.

موحیبی مه‌هابادی، كه‌ هاوكات له‌ نه‌وه‌كانی وه‌فاییه‌، وتیشی: "پاش به‌دواداچوونی وردو، سۆراخی باڵاو راده‌ی ریش و ره‌نگی پێست و شێوه‌ و روخسارو شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگی وه‌فایی، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كه‌سی چواره‌می وێنه‌كه‌ له‌لای راسته‌وه‌، وه‌فایی خۆیه‌تی".

به‌پێی زانیارییه‌كانی موحیبی، وێنه‌كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1886-1891 له‌ خانه‌قای شه‌مزین گێڕاوه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ چوارڕیانی ئازادی له‌ شاری مه‌هابادو، وه‌فایی له‌و ساڵانه‌دا، وه‌ك موده‌ریس له‌و خانه‌قایه‌ خزمه‌تی كردووه‌.

وه‌فایی، ناوی حاجی عه‌بدولڕه‌‌حیم كوڕی مه‌لا غه‌فووره‌، ‌ساڵی 1844 له‌ مه‌هاباد له‌دایكبووه‌. ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری ژیاوه‌، ساڵی 1902 له‌گه‌ڵ‌ كاروانی شێخ سه‌عیدی حه‌فید و سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و شێخ مسته‌فای شێخ عه‌بدولسه‌مه‌دی قازی و حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد چووه‌ بۆ حه‌ج، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا، له‌ بیابان تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌و، له‌ بیابانی شام نێژراوه‌.
پیره‌مێردی نه‌مر ده‌ڵێت: "به‌ده‌ستی خۆم له‌ ‌بیابان وه‌فاییم ناشتووه‌".
بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی وه‌فایی شاعیر دۆزرایه‌وه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی 101 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی كورد "وه‌فایی"، له‌م رۆژانه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ئه‌و شاعیره‌ دۆزرایه‌وه‌. نوسه‌رو شاعیری ناسراوی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ساكار سۆفیزاده‌ ناسراو به‌ "موحیبی مه‌هاباد" به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێژووی ژیانی وه‌فایی ساڵانێكی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌، تائێستا هیچكه‌سێك وێنه‌ی ئه‌و شاعیره‌ی نه‌بینیوه‌، ئه‌وه‌ی تائێستاش هه‌بووه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی "ته‌عبیری" بووه‌و، دوور بووه‌ له‌ شێوه‌ و روخساری راسته‌قینه‌ی. وتیشی: "پاش لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی ساڵانێكی زۆر، له‌م رۆژانه‌دا توانیم بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی وه‌فایی بدۆزمه‌وه‌". موحیبی، روونیكرده‌وه‌، وێنه‌كه‌ له‌ ئه‌لبومی "عه‌لیخانی قاجار" دا دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ وێنه‌گری تایبه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ ناسره‌دین شا و، موزه‌فه‌ره‌دین پاشای قاجار بووه‌و، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا سه‌دان وێنه‌ی ده‌گمه‌نی پادشاو سیاسی و ناودارانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌. وه‌ك موحیبی مه‌هابادی باسیكرد، له‌ وێنه‌كه‌دا شه‌ش كه‌سایه‌تی و مامۆستای ئایینی مه‌هاباد له‌ ته‌نیشت یه‌كتر وه‌ستاون، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئه‌لبومه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ وێنه‌ی وه‌فایی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌هاباده‌، به‌ڵام ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه‌ كامه‌یان خودی وه‌فاییه‌. موحیبی مه‌هابادی، كه‌ هاوكات له‌ نه‌وه‌كانی وه‌فاییه‌، وتیشی: "پاش به‌دواداچوونی وردو، سۆراخی باڵاو راده‌ی ریش و ره‌نگی پێست و شێوه‌ و روخسارو شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگی وه‌فایی، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كه‌سی چواره‌می وێنه‌كه‌ له‌لای راسته‌وه‌، وه‌فایی خۆیه‌تی". به‌پێی زانیارییه‌كانی موحیبی، وێنه‌كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1886-1891 له‌ خانه‌قای شه‌مزین گێڕاوه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ چوارڕیانی ئازادی له‌ شاری مه‌هابادو، وه‌فایی له‌و ساڵانه‌دا، وه‌ك موده‌ریس له‌و خانه‌قایه‌ خزمه‌تی كردووه‌. وه‌فایی، ناوی حاجی عه‌بدولڕه‌‌حیم كوڕی مه‌لا غه‌فووره‌، ‌ساڵی 1844 له‌ مه‌هاباد له‌دایكبووه‌. ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری ژیاوه‌، ساڵی 1902 له‌گه‌ڵ‌ كاروانی شێخ سه‌عیدی حه‌فید و سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و شێخ مسته‌فای شێخ عه‌بدولسه‌مه‌دی قازی و حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد چووه‌ بۆ حه‌ج، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا، له‌ بیابان تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌و، له‌ بیابانی شام نێژراوه‌. پیره‌مێردی نه‌مر ده‌ڵێت: "به‌ده‌ستی خۆم له‌ ‌بیابان وه‌فاییم ناشتووه
wefayi.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1451 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact