. . . .


30 Dec 2013

بەرێوە چوونی شەوە ئاهەنگیک بە بۆنەی سەری سالی زاینی بۆ کوردانی نیشت?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: شەوی یەکشەممە ٢٩/١٢/٢٠١٣ بە ئامادە بوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی ناوچەی ئۆستفۆڵدی وڵاتی نۆروێژ، شەو ئاهەنگێکی ڕازاوە کە لە لایەن کومیتەی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی کلتوری کوردی ساز کرابوو، بەڕیوەچوو. سەرەتای شەوە ئاهەنگەکە بە چەند وتەیەکی کورتی یەکێ لە هاوڕێیانی کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە ناوچەی ئۆستفۆڵد دەستی پێ کرد بەرێزیان وێرای پیرۆزبایی کردنی ساڵی نوێ زایینی لە کوردانی نیشتەجێی نۆروێژ بە گشتی و کوردانی ناوچەی ئۆستفۆڵد رایگەیاند: ئاواتەخوازین ساڵی نوێی زایینی وەدیهێنەری خەون و ئاواتەکانی ئێمە کوردان بێت. دوابەدوای وتاری کۆمەڵەی کولتووری، شەوە ئاهەنگەکە بە ڕازاندنەوەی خوانێکی ڕەنگین کە بنەماڵە کوردەکانی ئەو ناوچەیە بە ئامادە کردنی چەندین جۆر خواردنی کوردەواری ڕێکیان خست درێژەی کێشا. دواتر هونەرمەندی دەنگ خۆش کارۆخ عەبدووڵڵاپوورچەند کۆپلە گۆرانییەکی پێشکەش کرد کە ئاامدە بووان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد. ئینجا بە دەستپێکردنی شایی و هەلپەرکێی کوردەواری، بەشداربووان رێورەسمەکەیان زیاتر رازاندەوە هەروەها لە نێوئاخنی بەرنامەکان دا چەند جۆر یاری کۆنی کوردەواری بۆ منداڵان ئامادە کرابوو. شایانی باسە ئەو مەراسیمە لە لایەن یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی کولتووری لە ناوچەی ئۆستفۆلد پیکهینرابوو کە لە گەڵ پێشوازیی گەرمی کوردان بەرەوروو بووە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەم چالاکییە کولتوورەییانە لە ڕاستای پاراستنی شوناس و داب و نەریتی کوردەواری بە بەردەوامی و بە بیانووی جۆراوجۆر بەرێوە دەچێت.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1116 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact