. . . .


29 Jul 2009

ئوتریش: به‌ بۆنه‌ی کۆتایی ساڵی خوێند‌ن سه‌یرانێک بۆ کورده‌کانی د?


محه‌ممه‌دی فه‌قێ‌عه‌لی: کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی ئوتریش به‌ هاوکاریی ڕیکخراوی کوردان له‌ تاراوگه‌ ڕۆژی 25/7/2009سه‌یرانێکی بۆ کوردانی دانیشتوی ده‌ڤه‌ری ئۆبه‌رئۆسترایش له‌ یه‌کێک له‌ سه‌یرانگاکانی نیزیک شاری لینتس له‌ وڵاتی ئوتریش پێکهێنا.
له‌م سه‌یرانه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کوردستانیان و ئه‌ندامانی حیزب و رێکخراوه‌ کوردستانیه‌کان به‌شدار بوون.

به‌رنامه‌که‌‌ له‌ کاتژمێر 10ی سه‌ر له ‌به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و تا 9 ئێواره‌ی خایاند و هاوڕییانی حیزبی توانیان پێشوازیه‌کی گه‌رم له‌ به‌شدار بوان بکه‌ن و له‌ نیزیکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌ سیاسیه‌کان بدوێن.

به‌شداران به‌ڕێزه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆمیته‌ی ئوتریش و رێکخراوی کوردان له‌ تاراوگه‌یان هه‌ڵسه‌نگاند و له‌ کۆتایی سه‌یرانه‌که‌دا کچه‌ کوردێکی به‌شدار به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان‌ چه‌پکه‌گوڵی قه‌درزانی پێشکه‌شی نوێنه‌رایه‌تی حیزب له‌م ناوچه‌یه‌ کرد.
obstars-seiran.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1211 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact