. . . .


29 Dec 2013

پیره‌دارێکی تەمەن 1500 له‌ بانه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


سەرچاوە: ماڵپەڕی کوردپرێس
بڕیاره‌ پیره‌داری 1500 ساڵه‌ی ناوچه‌ی بانه‌ له‌ ڕیزی ئاسه‌واری به‌نرخی نه‌ته‌وه‌یی ئێران تۆمار بکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: گرووپێکی کارناسانی ژینگه‌ و دارستان و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کان هه‌ستان به‌ دیاری کردنی ته‌مه‌نی پیره‌دارێک له‌ گوندێکی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی بانه‌ له‌ ڕێگای زانستی و پاش تاقیکردنه‌وه‌ زانستییه‌کان پشتڕاستیان کرده‌وه‌ ته‌مه‌نی ئه‌و داره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 1500 ساڵی پێش ئێستا.
به‌ وته‌ی سه‌عدوڵڵا ڕه‌حیمی، به‌رپرسی ئیداره‌ی ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری بانه‌ ئه‌م داربه‌ڕووه‌ مێژووییه‌کی کۆنی هه‌یه‌ و تیره‌ی ناوقه‌دی داره‌که‌ ده‌گاته‌ 7 مه‌تر و به‌رزاییه‌که‌ی 13 مه‌تره‌ و له‌ داهاتوویه‌کی نێزیک له‌ ڕیزی ئاسه‌واری نه‌ته‌وه‌یی ئێران تۆمار ده‌کرێت و ده‌پارێزێت.
به‌ وته‌ی خه‌ڵکی به‌ ته‌مه‌نی ناوچه‌که‌ ئه‌و داربه‌ڕووه‌‌ له‌ ساڵانی زۆره‌ له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ و دیمه‌نی خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و به‌ هێمایه‌کی پیرۆز لای خه‌ڵک داده‌نرێت و به‌ گه‌وره‌دار به‌ناوبانگه‌.
ئه‌ندازیار عوسمان بێهداد، به‌رپرسی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی بانه‌ له‌مباره‌وه‌ وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 1500 ساڵه‌ی ئه‌م داره‌پیره‌ وتی: ته‌مه‌نی داره‌که‌ له‌ ڕێگای زانستییه‌وه‌ دیاری کراوه‌.
بێهداد وێڕای ئاماژه‌دان به‌ ده‌فرایه‌تی ئه‌م شوێنه‌ بۆ ڕاکشانی گه‌شتیاران داوای له‌ به‌رپرسان کرد پێداویستییه‌کانی ڕاکشانی گه‌شتیاران و خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجام بده‌ن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 6003 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact