. . . .


28 Dec 2013

لە ڕێورەسمێک دا لە وڵاتی فینلاند ڕێز لە ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردست?


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨-١٢-٢٠١٣ کومیتەی یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان بە هاوکاری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ولاتی فینلاند، رێورەسمێکی بە شکۆی بۆ رێزگرتن لە ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەرێوە برد. رێورەسمەکە کات ژمێر ٤ی دوانیوەرۆ بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد کە پولێک لە تێکۆشەرانی دێرینی حیزبی و لاوانی سەربە بنەماڵەکانی ئەندامانی حیزب پێشکەشیان کرد. دوای راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان، مۆمی ٢٦ی سەرماوەز لەلایەن بەشدارانی رێورەسمەکە هەلکرا. پاشان پەیامی هاوبەشی کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان لەلایەن هاورێ سەید خدر میر سەیدییەوە پێشکەش کرا. بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمی رێزگرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پێشکەش کردنی شێعرێکی شورشگێری بوو کە شاعێری بەتوانا مامۆستا نزار خوێندییەوە. برگەی دوهەمی بەرنامەکە بۆ کاری هونەری پولێک لە لاوانی هونەرمەند تەرخان کرابوو کە دەنگی دەف و تارو زەرب وێڕای پێشکەش کردنی چەند بەرهەمێکی هونەری زیاتر رێورەسمەکەی ڕازندبووەوە. لەو بەشە دا هەریەکە لە هونەرمەندان فەرهاد ئالانی، بەهاورێەتی لاوانی بەتوانا دیار میر سەیدی و پێشەوا میر سەیدی و هێمن زاد ئەحمەد بە پێشکەش کردنی چەند بەرهەمیکی گۆرانی توانیان چێژێکی زیاتر بە جێژنی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان ببەخشن. هەر لەو بەشەدا کیژێکی سەرکەوتوو دەنگ خۆشی کورد بە ناوی خاتوو ئەوین ئەلیاسی بە پێشکەش کردنی دوو گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی توانی سەرنجی ئامادەبووان بۆ لای خۆی رابکێشێ. دوا برگەی رێورەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەرکێ و خۆشی و کە تێیدا بەشدارانی جێژی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان وێرای کیژان و لاوانی تازە پێگەیشتوی کورد تا درەنگانێکی شەو کۆری شایی و هەڵپەرکێیان گەرم کردبوو. شایانی باسە کە لەم رێورەسمەدا بەشێکی بەرچاو لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبی بە دروستکردنی خواردەمەنی جۆراوجۆر، خوانێکی ڕازاوەیان بۆ هەموو بەشدارانی رێورەسمەکە دابین کردبوو.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فینلاند

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 915 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact