. . . .


24 Dec 2013

سەرکەوتنی دوو ژەنیاری کورد لە فستواڵی موزیکی ساڵی ٢٠١٣ی ئاڵمان


که‌یهان که‌ڵهور و ئه‌رداڵ ئه‌رزه‌نجان دوو موزیک‌ژه‌نی گه‌وره‌ی کورد خه‌ڵاتی باشترین ئاڵبۆم واته‌( ۆرلێد موزیک) یان وه‌رگرت.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 3ی به‌فرانباری ٢٧١٣ی کوردی ئاڵبۆمی «Kula Kulluk Yakisir mi» به‌رهه‌می ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌ له‌ ئاڵمان خه‌لات کرا.
ئاڵبۆمی نوێی که‌یهان که‌لهور و ئه‌رداڵ ئه‌رزه‌نجان له‌ لایه‌ن لێکۆڵه‌ران و ره‌خنه‌گرانی موسیقای ئاڵمان وه‌ک باشترین ئاڵبۆمی ( ۆرلێد موزیک) هه‌ڵبژێردران ئه‌و ئاڵبۆمه‌ به‌ ناوی «Kula Kulluk Yakisir mi» که‌ به‌رهه‌می ده‌نگهه‌ڵگری کۆنسێرتی که‌یهان که‌ڵهور و ئه‌رداڵ ئه‌رزه‌نجان له‌ شاری بورسای ولاتی تورکیه‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن( ئه‌ی، سێ ، ئێم) که‌وتۆته‌ بازار و به‌رده‌ستی گوێگران.
جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پیش ئاڵبۆمی «Kula Kulluk Yakisir mi» به‌رهه‌می کاری هاوبه‌شی ئه‌و دوو ژه‌نیاره‌ کورده‌ واته‌ که‌یهان که‌ڵهور و ئه‌رداڵ ئه‌رزه‌نجان، له‌ نێوان باشترین ئاڵبۆمه‌کانی ساڵی 2013 گۆڤاری «سانگ لاینز» جێگای گرتبوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 812 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact