. . . .


22 Dec 2013

بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی وڵاتی نۆروێژ، ڕێز لە ڕۆژی هەڵکرد?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی شەممە، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ٢١ی دێسامبری ٢٠١٣ی زایینی، به‌رامبه‌ربه‌ ٣٠ی بەفرانباری هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵا‌و پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و شەوی یەڵدا کە رۆژی لە دایک بوونی رێبەری شەهیدمان، دوکتور قاسملوی نەمرە، رێوره‌سمێکی رێز لێنان له‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌ له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بە بەشداری ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حدک لە وڵاتی نۆروێژ‌ به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب" که‌ له‌لایه‌ن کۆرسی مناڵانی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ کردو پاشان بۆ رێز گرتن له‌ خه‌بات‌و گیانبازیی شه‌هیدانی کوردو کوردستان چه‌ند ساتێک بێده‌نگیی راگیرا و لە لایەن مامۆستا تاهیر بەهرامیوەند کاردری دێرین و ماندونەناسی حدک ٢٦ مۆم بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە داگیرسێندرا.
پاشان له‌ لایه‌ن هاورێ مەحبوب رەحیمی ‌به‌خێرهاتنی به‌شداربوانی جێژنه‌که‌ کرا و ناوبراوا به‌ چەند کۆپلە شێعری شۆرشگێرانه‌ جێژنه‌که‌ی کرده‌وه.
ئه‌مجار په‌یامی کۆمیسۆنی سیاسی، نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لەلایەن بەرێز خوسرەو قادری، ئەندامی بەرێوەبەریی کۆمیتەی حدک لە نۆروێژ، پێشکه‌شی به‌شدارانی رێوره‌سمه‌که‌ کرا.
ئینجا په‌یامی پیرۆزبایی هاوبەشی یه‌کێتێکانی ژنان، لاونی دێموکرات و کۆمەڵەی کولتوری کوردی لەلایەن بەرێز هێژا رۆستەمی بەرپرسی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان له‌ نۆروێژ پێشکه‌ش کرا.
لە لایەن پێشمەرگەی دێرین، بەرێز عەبدوڵڵا شەخسە بە کۆپلە پەخشانێک وەسفی پێشمەرگە کرا و هەر بەم بۆنەوە، بەرێز ئەبوبەکر قەدیکورد ئەندامی کۆمیتەی نۆروێژی حدک بە چەپکە گوڵێک رێزی لە بەرێز دڵدار زێباری هونەرمەند و دڵ سۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان گرت.
کۆرسی سروودی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵات کوردستان، بە سروودی "هۆی کاکی پێشمەرگە"، تام و چێژێکی تریان بە رێورەسمەکە بەخشی.
دوایین به‌شی رێوره‌سمه‌که‌ به‌ شایی‌و هه‌ڵپه‌رکێی به‌شداران‌و به‌ ده‌نگی بەرێزان دڵدار زرێباری و پیران قادرزادە، تا کاتژمێر ١٢ی نیوە شه‌و به‌رده‌وام بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- کۆمیتەی نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1203 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact