. . . .


16 Dec 2013

بەرێوەچوونی سمینارێک لەلایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە??


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥/١٢/٢٠١٣ بەرامبەر بە ١٠ ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٢ ی هەتاوی، بە بەشداری ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و نوێنەرانی حیزبە کوردستانیەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان و بەشێک لە کوردانی دانیشتوی شاری هانوڤەری ئالمان، لەلایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە سمینارێک بەڕێوە چوو.
سمینارەکە بە خولەکێک راوەستان بە بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و ئینجا لەلایەن سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کومیتەی ئالمانەوە، سەرەتا یادێک کرا لە شەهیدی تازەی قەڵەم " کاوە گەرمیانی" و هەروەها دەستبەسەر کردنی ٧ چالاکی سیاسی رۆژهەلات، لەلایەن حکومەتی هەریمی کوردستانەوە.
دواتر بەڕێز گوڵاوی تیشکی خستە سەر هەڵویستی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەرامبەر بە دوایین ئال‌وگۆڕە سیاسی و ئابووریەکانی ئێران و رەوشی هەنوکەیی نەتەوە ژێردەستەکانی ئێرانی بۆ بەشداربووان شیی کردەوە. بەڕێزیان لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، پێوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی کوردستانی بە گشتی هێنایە بەر باس و تێیدا ئەو پێوەندیانەی بە ئەرینی وە‌سف کرد.
لە بەشی دووهەمی سمینارەکەدا، مەحمود شەریفی بەرپرسی بەشی ئاموزشی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئاڵمان، وتارێکی لە ژێر ناوی "چۆنیەتی نێوەرۆکی رێککەوتنامەی ئێران و وڵاتانی "١+٥ " پێشکەش کرد.
وتارەکەی شەریفی لە سێ خاڵی سەرەکی پێک هاتبوو کە بریتی بوو لە:
١. کۆماری ئیسلامی ئێران لە چ هەل‌ومەرجێکدا ملکەچی بڕیارەکان لەمەڕ راگرتنی پرۆژەی ناوەکی بوو؟
٢. نێوەرۆکی رێککەوتننامەی ئێران و ولاتانی ١+٥ چ بوو؟
٣.ئاسۆی داهاتوو و ئاکامی ئەو رێککەوتنامەیەکامانەن؟
لە کۆتایی سمینارەکەدا، پرسیاری بەشداربووان لەمەڕ بابەت و وتارەکاندا لەلایەن بەڕیوەبەرانی سمینارەکەوە، ولام درایەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کومیتەی ئاڵمان
sminar12-2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 812 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact