. . . .


19 Dec 2013

نوێنەری حدک لە ئاڵمان، چاوی بە ئەحمەد شەهید، نوێنەری ڕێکخراوی مافی ?


ناوەندی هەواڵ ئاڵمان: ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی دسامبری ٢٠١٣ کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ بەرێز خالید حەسەنپوور، ئەندامی ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان، چاوی بە بەرێز ئەحمەد شەهید نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کەوت.
لەو دانیشتنە دا کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، نوێنەری حیزب بەدرێژە لەسەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت کوردستان، باوردۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی کورد، ئێعدامی بە کۆمەڵی بەندکراوانی سیاسی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران و هەروەها کوشتاری کۆلبەرانی کورد کە بۆ بە دەست هێنانی بژیوی ماڵ و منداڵیان ڕۆژانە دەکەونە بەر هێرشی ناڕەوای هێزە داگیرکەرەکانی رژیم و خەلکێکی زۆر لەو رێگەیەدا گیانیان لەدەست داوە، بەشێکی دیکەی وتەکانی نوێنەری حدک پێک دێنا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنە دا بەڕیز خالید حەسەنپوور باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە هەڵاواردنی نەتەوەیی و ئایینی کەمەنەتەوایەتی و ئایینییەکانی ناو جوگرافیایی ئێران کرد کە بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە لایەن داودەزگاکانی ڕژیمی ئیسلامییەوە پەیڕەو دەکرێت و لەو پەیوەندییە دا ئاماژەی بە دۆخی نالەباری کوردستان کرد، کە لە ماوەی دەسەڵاتی ئەو حکومەتە دا هەموو کات بە چاوی ئەمنیەتییەوە سەیری کراوە و ئەو سیاسەتەی حکومەتی ناوەندی بووەتە هۆی دواکەوتووی ئەو ناوچەیە و نەوونی ئیمکانات و پێداویستی بۆ خوێندنگا و زانکۆ و پەیمانگاکان. هەر لەو پەیوەندییە دا ئاماژەی بە کارەساتی سووتانی منداڵانی گوندی شێناوێی ناوچەی پیرانشار کرد کە چۆن بوونە قوربانی سیاسەتی هەڵاواردن حکومەتی ئیسلامی. جێگەی باسە کە نوێنەری حیزب چەندین وێنەی و دێکۆمێنیتی سەبارەت بە منداڵانی گوندی شیناوێی، وەک بەڵگە بۆ وتەکانی، نیشانی بەڕێز ئەحمەد شەهید دا. لە تەوەرێکی دیکە ئەو باسە دا بەڕێز حەسەنپوور باسی لە بێ ڕێزی کاربەدەستانی ڕژیم دژ بە کوردانی یارسان کرد و وەک بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر بۆ پاکتاوی نەتەوەیی و ئایینی هێنایە ئەژمار.
نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان داوای لە بەڕێز ئەحمەد شەهید کرد کە هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ڕزگار کردنی گیانی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردانەی سزای ئێعدامیان بە سەر دا سەپێندراوە و لە ئیستا لە بەندیخانەی جیاوازنەکانی ئێراندا چاوەڕێی مەرگن. ڕزگار کردنی گیانی ئەو بەندکراوانە ئەرکی سەرەکی کومیتەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، و ئێمە پێشترش لە مەترسی ئێعدامی ڕەزا ئیسماعیلی، شێرکۆ معاریفی و حەبیبوڵا گوڵپەریپوور و بەندکراوانی سیاسی دیکەی کورد ئاگادارمان کردبوونەوە و سکاڵای خۆمان لەو پەیوەندییە دا گەیاندبووە کۆڕ کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان و یەک لەوان ڕێکخراوەکەی بەڕێزتان، بۆیە چاوڕوانیمان ئەوەیە کە هەوڵی جیددی بدن بۆ نەهێشتینی سزای ئێعدام بە گشتی لە ئێراندا.
پێوێست بە گوتنە کە بەڕێز نوێنەری حدک چەندین بەڵگەنامە و دێکۆمێنتی گرنگی لە پەیوەندی لەگەڵ بەندکراوانی سیاسی کورد و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان دا تەسلیم بە نوێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە کۆتایی ئەو دانیشنتە دا بەڕێز ئەحمەد شەهید سپاسی نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ زانیاری و ئاگادارییەکانی و ڕایگەیاند کە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەو راپۆرت و دێکۆمێناتە دەکەن کە لەو دانیشتنە دا بە دەستیان گەشتووە و وەک بەڵگەی زیندوو بۆ زیاتر لە قاودانی حکومەتی ئێران وەک پێشێلکاری مافی گەلانی ئێران کەڵکی لێ وەردەگرن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئاڵمان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 706 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact