. . . .


15 Dec 2013

ره‌حمان قوربانی، یادگارێکی بێستوون و هه‌ناسه‌یه‌کی کامیاران


ژیانی پێشمەرگایەتی ئەو سەردەمە فرە دژوار بوو، بەڵام دوو ئەوەندەی سەختییەکەی خۆش بوو، لەبەر ئەوە بەردەوام لەگەڵ نەتەوەکەمان پەیوەندیمان هەبوو.
دیمانە: هەمزە ئاگووشی

ره‌حمان قوربانی ناسراوه‌ به‌ ره‌حمان بزوه‌شی، ساڵی 1337ی هه‌تاوی له‌ ئاوایی بزوه‌شی بێڵه‌واری کامیاران له‌ دایک بووه‌ و له‌ ته‌مه‌ند 7ساڵی ناردراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن و به‌ هۆی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی ژیانه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ خوێندن ته‌واو بکات و له‌ ئاخر ساڵی خوێندن واته‌ سێی دواناوه‌ندی واز له‌ قوتابخانه‌ ده‌هێنێ. له‌ ساڵی 1354ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌کی خۆی ده‌چێته‌ ناو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌. ساڵی 1358ی هه‌تاوی په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌کانی حیزبی دێموکراته‌وه‌ ده‌کات و له‌ ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا 2 جار بریندار ده‌بێ!
r-q.jpg
+چۆن بوو تێکه‌ڵ به‌ سیاسه‌ت بووی؟
_سەرەتای سەرهەڵدانی گەنجیەتیم، سەرەم له‌ سیاسەت دەخورا! سەرەتای ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، لەو کاتەدا کە حیزب لە مەڵبەندەکەی ئێمە بە ئاشکرا دەستی بە لەگەڵ ئەو کەسانە گرت کە لە شاری کامیاران پەیوەندیان لەگەڵ حیزبدا هەبوو. دەکرێ بێژم سەرەتا و هەتا پاییزی ٥٨ی هەتاوی، لەو شارەی ئێمە واتە کامیاران، تەنیا حیزبی دیمۆکرات بوونی هەبوو.

+له‌ کام هێز و ئۆرگان سازمان درای ه‌ ئه‌رکه‌کانت جی بوون؟
_هەر لەو ساڵەدا بە چەکی خۆمەوە زۆربەی کاتی ژیانم تەرخان کرد بۆ داکۆکی لە داخوازییەکانی گەلەکەم و سیاسەتی ئەو کاتەی حیزب. ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، ڕێکخستنەکانی کۆمیتەی شارستانی کرماشان بە ئاشکرا دەستیان بە هەڵسوڕان کرد و منیش لە ناو ئۆرگانەکانی هێز و کۆمیتە شارستاندا سازمان درام.
ساڵی ٥٩ی هەتاوی کە هێزی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی هێرشەکانیان چڕ کردەوە، شانبەشانی پێشمەرگە لە بەرەی بەرگریدا بووم. مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٦١، لە لایەن کۆمیتە شارستانی کرماشانەوە لەگەڵ چەند هاوڕێ دیاری کراین بۆ خولـــی بەرزی کادری تەشکیلاتی. خولەکەمان لە ئاواییەکانی کانیڕەش و باخچەو سەرباخچەی نێوان بۆکان _مەهاباد بوو. لەو ساڵەدا، واتە ساڵی ٦٢ی هەتاوی بە دواوە بە زۆری کاری تەشکیلاتیم دەکرد و بە زۆری لە ناوچەکانی بێڵەواری سەروو، بێڵەواری خواروو و باشۆکی و دەوری کامیاران هەڵدەسووڕام.
r-q1.jpg

+به‌ ڕای تۆ سه‌ختترین و ژوارترین قۆناغ له‌ ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیتدا که‌ی بووه‌؟
_لە بەهاری ساڵی ١٣٦٠ی هەتاویدا کە دژوارترین و سەختترین بەهار بوو بۆ ئیمە، بێ پسانەوە سانبەشانی هاوڕێیانی پێشمەرگە لە بەرەی بەرگریدا بووم دژ بە داگیرکەران ، کە بە هەموو هێزیانەوە ئەیانەویست ناوچەکانی کامیاران بگرنەوە. لە هاوینی ساڵی ١٣٦١ی هەتاویدا هەموو ناوچەکانی باکووری کرماشان و بەناوچەکانی کامیارانیشەوە ، لەلایەین هێزی هاوردەی کۆماری ئیسلامییەوە، داگیر کران و بێ ئەوە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، ناچار ژیانی و خەباتی پارتیزانی داسەپا بەسەرماندا.
r-q3.jpg

+چه‌قی به‌ربه‌ره‌کانێی هێزی بێستوون که‌ی بوو؟
_بەهاری ساڵی ٦٠ی هەتاوی هەتا هاوینی ٦١، چەقی بەربەرەکانێی هێزی بێستوون و کۆمیتەی شارستانی کرماشان بوو لە شاخه‌کانی وەنج، سەردە، جادەی نێوان کامیاران - ڕەوانسەر، چیای زەڕنە، ئاواییەکانی لـــۆن گەروە، چرۆسانە و زەنجیرە شاخەکانی یەکشەوە هەتا لــۆجاڕ و کوڕڕەی دەژن .

+جگه‌ له‌ تۆ له‌و گونده‌ی ئێوه‌ که‌سی تریش پێشمه‌رگه‌ بوو؟
_لە گونده‌که‌ی ئێمە ١٢ کەس پێشمەرگە بوون. کە گۆڕەپانی بەربەرەکانی دژوار بووەوە، زۆربەیان بە ڕەزامەندی تەشکیلات لەماڵی خۆیان مانەوە. ٣ شەهیدمان هەن بە ناوەکانی عەلی قوربانی، شوکرڵڵا قوربانی و عەبدوڵڵا خاتری.
r-q4.jpg

+گرینگی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ ناوچه‌یه‌کی وه‌ک کرماشان له‌ چیدا بوو؟
_ژیانی پێشمەرگایەتی فرە سەخت و دژوارە، بەڵام لە مەڵبەندەکەی ئێمە دژوارتر بوو. لەبەر ئەوە تەریک و تاکە تەشکیلات و هێز بووین لە ناوچەکانی باکووری کرماشان و ناوچەکانی کامیاران. دەکرێ بێژم ئەو ناوچانە کە هێزی بێستوون و کۆمیتە شارستانی کرماشان تییدا تێدەکۆشانیان هه‌بوو، بە ئەندازەی هەموو ناوچەو شارەکانی ئۆستانی ئازەربایجان بەر بڵاوە. ژیانی پێشمەرگایەتی ئەو سەردەمە فرە دژوار بوو، بەڵام دوو ئەوەندەی سەختییەکەی خۆش بوو، لەبەر ئەوە بەردەوام لەگەڵ نەتەوەکەمان پەیوەندیمان هەبوو.

+ناخۆشترین رۆژه‌کانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیت کەی بوو؟
_هەر ئازیز و هاوڕێیەکم شەهید دەبوو، کۆستێکم ئەکەوت. گەورەترین کۆستم، شەهیدبوونی هاوڕێ ئەحلە مسری ( ئەحمەد مزەفەری) و حەوت هاوڕییەکانی، هاوڕێ کاک سالار ئیبراهیمی، کاک ڕەشاد حوسێنی و کاک شاپور فیروزی بوون. ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت.
r-q5.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2195 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact