. . . .


15 Dec 2013

به‌رێوه‌چوونی جێژنی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز له ‌شاری لینشۆپینگ، وڵاتی س?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی ١٤ی دێسامبری ٢٠١٣ی زایینی، به‌رامبه‌ربه‌ ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٢ی هه‌تاوی به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ‌و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە، رێوره‌سمێکی رێز لێنان له‌م رۆژه‌ پیرۆزە‌
له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن کوردانی دانیشتووی شاری لینشۆپینگەوە به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب" و پاشان خولەکێک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له‌ خه‌بات‌و گیانبازیی شه‌هیدانی کوردو کوردستان راگەیێندرا.
پاشان له‌ لایه‌ن بەرێزعەلی باڵەکی بەپرسی کومیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ چەند وتەیەک پێشکەش کران و ‌به‌ خێرهاتنی به‌شداربوانی جێژنه‌که‌ کرا و بە خوێندنەوەی چەند پارچە هەڵبەست و شێعری شۆرشگێرانه‌ جێژنه‌که‌ی کرده‌وه‌.
دوای ئەم بەشە په‌یامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی سوئێد لە لایان بەرێز ئێقبال عەبدوڵاهی ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری لینشۆپینگ پێشکه‌شی به‌شداربووانی رێوره‌سمه‌که‌ کرا. شایانی باسە کە نێورۆکی پەیامەکە ئاوڕدانەوەیەک بوو، لە چۆنیەتی دیاری کردنی ناوی بەرزی پێشمەرگە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و هەروەها دیاری کردنی ڕۆژێک بۆ ڕێزگرتن و بیرەوەری لە کارو تێکۆشانی پێشمەرگە لە لایەن حدک لە ساڵی ١٣٦٣ ی هەتاوی دا، لە بەشێکی دیکەی پەیامەکە دا باس لە ئاڵوگۆرەکانی ناوچەی ڕۆهەڵاتی نێوەراست و ململانی و خەباتی کوردەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای و باکووری کوردستان کرا بوو و جێگەوپێگەی کوردی بە نیسبەت خەباتی پێشووی خۆی بە ڕوونی تێدا باس کرابوو و هەر لەو پەیوەندی‌یەدا ئاورێک لە سەر ڕژێمی ئێران و کارو کردەوەکانی بە نیسبەت خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی درایەوە و گرتن و ئێعدام، بێکاری، بڵاوکردنەوەی ماددە سڕکەرەکان، کوشتنی کاسبکار و کۆڵبەرەکان و کوژران و کەم ئەندامبوونی ڕۆژانەی خەڵک بە مینی چێندراو باسێک بوون لە پەیامی کۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوئێد.
پاشان بە نوێنەرایەتی سەرجەم بەشدارن و بۆ ڕێز گرتن لە خەبات و تێکۆشان و قارەمانەتی پێشمەرگەکانی کوردستان و بە تایبەت پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایان کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبەوە، چەندین مۆم بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز داگیرساندران و بەم شێوەیە ڕێز لە گەورەیی ناوی بەرزی پێشمەرگە گیرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا چەندین پەیام و برووسکە پێشکەش کران کە نێوەرۆکی پەیامەکان باس لە یەکریزی و ڕێزگرتن لە پێشمەرگە و وەسفی ڕۆژانی سەختی خەبات و ئەمرۆی پیشمەرگەی کوردستان بوو.
پەیامی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن خاتوو شلێر حەسەن‌پوور
پەیامی هاوبەشی کەرتی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز برایم شەم
پەیامی کۆمەڵەی کولتوری کوردی شاری لینشۆپینگ لە لایەن بەرێز عیماد محەممەد
پەیامی کۆمەڵەی کەم ئەندامان و بەساڵاچووان لە لایەن برایم شەم
برووسکەی ڕێکخستنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە لایەن بەرێز ئاسۆ
هەر لەو پەیوەندی‌یەدا چەندین برووسکەی پیرۆزبایی حیزبی شیوعی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و بە بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی پێشمەرگە گەیشتبوون.
بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە تەرخان کرابوو بۆ کۆمەڵێک لە کەسایەتی‌یە دیارەکانی سەردەمی خەباتی شاخ بۆ باس کردن لە سەر ڕۆل و کاریگەری پێشمەرگە لە کۆمەڵگای کوردستان دا کە هەر یەک لەو بەرێزانە باسیان لە شێوەی خەبات و چۆنیەتی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ دوژمنانی گەلەکەمانیان لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس کرد و بەم شێوەیە هەستی خۆیان لەبەرامبەر گەورەیی پێشمەرگەدا دەربری.
دوایین به‌شی رێوره‌سمه‌که‌ دیاری کرابوو بۆ بەشی هونەری کە لە لایەن بەهرەمەندی دەنگخۆش خاتوو باوان کەریمی و بە هاوکاری موزیک ژەن ڕەهێڵ قادر بەرێوەچوو کە لەو بەشەدا بەشداربووان بە جۆش و خرۆشەوە تا درەنگانێک لە شەو درێژەیان بە ڕێوڕەسمەکەدا.
کومیتەی لینشۆپینگ
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 822 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact