. . . .


10 Dec 2013

بە رێوەچونی خۆپێشاندان دژبە ئیعدام وسێدارە لە بەردەم بالوێزخانەی ئ


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لە درێژەی ئاکسیونی دژ بە لە سێدارە دانی لاوانی کورد لە روژهەلاتی کوردستان لە لایەن رژیمی دژی گەلی و جینایەت کاری کۆماری ئێسلامی ئێران کە بۆ ماوەی ٩روژ لە رێکەوتی ٢٩/١١/٢٠١٣ وە تا ڕۆژی ٧/١٢/٢٠١٣ لە بەر دەم پارلمانی دانمارک بەردەوام بوو، ڕۆژی شەممە بە ئامادە بوونی بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی دانمارک، ڕێپێوان و خۆپیشاندانێک بۆ بەردەوم باڵوێزخانەی ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە کۆپێنهاگی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو. ئەو ئاکسیۆنە بە ئامادە کاری وبەرپرسیاری فدراسیۆنی کومەلەی کوردیەکانی دانمارک و بە بەشداری چالاکانەی هەموو حیزب و رێکخراو و کومەلە کوردییەکانی چوارپارچەی کوردستان دانیشتوی ولاتی دانمارک بە بەرپا کردنی خێوەت وبلاوکردنەوەی ئاگاداری وتراکت و دانی زانیاری لە سەر جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ئیعدامی بە کۆمەڵی لاوانی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان بە خەلکانی دانمارکی و بیانی کە ڕۆژانە سەردانی خێوەتگە و کوردانی ئامادە بوو لە بەردەم پارلەمانیان دەکرد، لە سەرمای تاقەت پڕوکێنی دانمارک دا هەنگاوێکی دیکە بوو بۆ ڕیسوا کردنی سیاسەتی قەڵاچۆ و لە ناوبردنی ئازادیخوازانی ئێران بە گشتی و لاوانی خۆڕاگری کورد بە تایبەتی. ئەو خۆپیشاندانە رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی دیسامبری ٢٠١٣ی زایینی لە کاتژمێری ١ی پاش نیوەرۆ بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر، بە یامادەبوونی جەماوەری بەرفراوان بە بەشداری کوردانی دانیشتوی ولاتی دانمارک و ئەندامان ولایەنگرانی هەموو حیزب و رێکخراوەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە بەردەم بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران بەرێوە چوو. خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و خۆپێشاندەران بە دانی دروشمی بروخێ رژیمی دژی گەلی ئیسلامی ئیران، نا بو ئیعدام- بەلی بو ژیان، زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکری، مەرگ و نەمان بۆدیکتاتور،مەرگ بۆ دوو جانی خامەنەیئ و روحانی. خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی ئیعدامکراوانی کورد و بە وتنەوەی درووشم بە زمانەکانی فارسی و کوردی رق و بێزاری خۆیان بەرانبەر بە جینایەتەکانی کوماری سێیدارەی ئیسلامی ئیران دەربری.
شایانی باسە کە ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری چالاکانەیان لە رۆژانی ئاکسیۆن وخۆپێشاندانی بەردەم بالوێزخانەی کوماری ئیسلامی ئیران دا کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە کوردانی نێشتەجێی دانمارک، بەم کارە شۆڕشگێڕانەیان نێشانیان دا کە کورد هەموو یەکە و پیلان و ئاژاوەگێری دوژمنانی ناتوانێ ڕیزی یەکگرتووی ئەو گەلە خۆڕاگرە، لێک بڵاو کات.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 623 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact