. . . .


10 Dec 2013

بەڕیوەچوونی شەوئاهەنگێک بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە شاری ئۆرێبروو


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی دێسامبری ٢٠١٣ بەرنامەیەکی بە ئامادە بوونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵەی سویدی- کوردی، حیزبی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان، ڕێوڕەسـمێکی ڕێک و پێک بۆ یادی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شار ئۆرێبرۆی وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.
سەرەتا لە لایەن تێکۆشەری دێرین و شۆڕشگێڕی خاوەن هەڵوێستی ناو ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز مامۆستا سیراون حەفیدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئۆرێبروو بەخێر هاتنی بەشداران کرا. پاشان پەیامی کۆمیتە لە لایەن هاوڕێی تێکۆشەر بەڕیز کەریم بابەکری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری ئۆرێبروو خوێندرایەوە. لەو پەیامە دا وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە مەزنە، ئاماژە بە ڕۆژی دامەزراندنی سپای ڕزگاریخوازی کوردستان لە سەردەمی کۆمار دا کرابوو و هاوکات ئاوڕ لە قارەمانەتی و خۆڕاگری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان کرابوو کە لە هەموو دەورانی سەختی خەبات دا، بەوپەڕی فیدارکارییەوە، ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتییان بە جێ گەیاند.
بەشێکی دیکەی بەرنامەکە تەرخان کرابوو بۆ نان خواردن. شایانی باسە کە بەشداران بە هێنانی خواردنی کوردەواری خوانەکەیان رازاندبۆوەو هەموو بەشداران بەیەکەوە لە دەوری یەکتری دستیان بە خواردنی نانی ئێوارە کرد.
دوابەشی بەرنامەکە تەرخان کرابوو بۆ بەشی هونەری ‌و هەڵپەرکێ، کە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو و هەموو بەشداران پێشوازێکی گەرمیان لە یادەکە کرد.

کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان
کۆمیتەی ئۆرێبرووی یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان
کۆمەڵەی سویدی- کوردی لە شاری ئۆریبرۆ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 799 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact