. . . .


8 Dec 2013

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ لە شاری زو


ناوەندی هەواڵ- سویس: رۆژی‌‌شه‌‌مه‌‌ رێکه‌‌وتی ٧ی دیسامبری ۲٠۱۳ خۆپیشاندانێک بە بەشداری به‌‌شێکی به‌‌رچاو له ‌‌ئه‌‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی زوریخی وڵاتی سویس وکانونی دێمۆکراتیکی په‌‌‌نابه‌‌ران، به‌‌ بۆنه‌‌ی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆف وهەروه‌‌ها مه‌‌حکوم کردنی ئه‌‌و پێ‌‌شێل کارانه‌‌ی ڕژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌‌رحه‌‌ق به‌‌ نه‌‌ته‌‌وه‌‌کانی ئێران و به‌‌تایبه‌‌ت ئیعدام وگرتن وشکه‌‌نجه‌‌ی چالاکوانانی سیاسی و مافخوازی کورد و کوشتنی کۆلبه‌‌رانی زه‌‌حمه‌‌تکێشی کوردستان، که‌‌رۆژانه‌‌ به‌‌ده‌‌ستی چەکدارانی ئه‌‌و ڕژیمه‌‌وه‌‌ دەکوژرێن، خۆپیشاندانێک له ‌‌شاری زوریخ و له ‌‌یه‌‌کێک له ‌‌پڕ حەشیمەت ترین گۆڕەپانەکانی ئەو شارە به‌‌ ناوی(Radhausbruke) بەڕێوە چوو. خۆپیشاندانەکە ‌کاتژمێر ٢ی پاش‌‌نیوه‌‌رۆ تا ٤ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام بوو. له‌‌و‌‌خۆپێشاندانه‌‌‌ به‌‌زمانی ئاڵمانی له‌‌سه‌‌ر جه‌‌نایه‌‌ته‌‌کانی ئه‌‌م دوایانه‌‌ی رژیم له ‌‌مه‌‌ر ئیعدامی لاوانی کورد وبلوچ وئەشکه‌‌نجه‌‌ وئازاری خه‌‌لکی سفیل وبێتاوان له‌‌لایه‌‌ن خاتو نازار وتارێک پێشکه‌‌ش کرا. هه‌‌روه‌ها په‌‌یامی کومیته‌‌ی حیزب به‌‌م بۆنه‌‌وه‌‌ له ‌‌لایه‌‌ن هاورێ ڕه‌‌حمه‌‌ت ئیبراهیمی به‌‌زمانی فارسی پێشکه‌‌ش کرا.
له‌‌و په‌‌یامه‌‌ دا هاتبوو: ئیمه‌‌ وه‌‌ک: حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌‌هه‌‌مو تۆاناوه‌‌ تێده‌‌کۆشین بۆ جێگرکردنی دێموکراسی و رێز گرتن له‌‌بنه‌‌ماکانی مافی مرۆرف به‌‌پێ په‌‌رنسیبه‌‌ دێمۆکراتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا و بە تایبەتی مافی بەرابەری هەموو ئەو نەتەوانەی پێک هێنەری ئەمڕۆی ئێرانن. هاوکات لەو پەیامە دا بۆ جارێکی دیکه‌‌ ئاماژە بە جه‌‌نایه‌‌ته‌‌کانی رژیمی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرابوو.
لە کۆتایدا په‌‌یامی کانون دێموکراتیکی پەنابەران له ‌‌لایه‌‌ن دوکتور مه‌‌جید موشه‌‌یه‌‌دی پێشکه‌‌ش کرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە دەیان بەیاننامە کە سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیم بە زمانی ئاڵمانی نووسرا بوو بە سەر ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانە دا بڵاو کرایەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
zorix-7-12.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 679 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact