. . . .


6 Dec 2013

بەڕێوەچوونی ئاکشوونێکی یەک حەفتەیی لە کۆپێنهاگی پایتەختی دانمارک ?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: بە شداری ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دانمارک لە چالاکی کوردانی دانیشتوی دانمارک دژ بە لە سێدارە دانی لاوانی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان لە لایە ن کۆماری سیدارە ی ئێسلامی ئیران.
لە سەر بریاری فدراسیونی کۆمەڵە کوردییه‌کان له‌ دانمارک کە زۆرینەی ڕێکخراو وحیزب و کۆمەڵە کوردیەکانی چوار پارچەی کوردستانی تێدا ئەندامن، لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی دێسامبری ٢٠١٣ی زایینەوە بو ماوەی ٧ ڕۆژ بە هه‌ڵدانی خێوت لە بەردەم پارلمانی دانمارک و دانانی وێنەی گیراوان و لە سێدارە دراوانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن ڕژیمی دژی گەلی ئیسلامی ئێرانەوە، ئاکسیۆنێکی ناڕەزایەتی دەست پێکرد. هەر لە ساتەکانی یەکەمی ئەو ئاکشوونەوە، بەشداران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامە، ئاگاداری وتراکت و نووسراوه‌ سه‌باره‌ت بە سیاسەتی سەرکوت و سێدارە و ئێعدامی ریژیمی ئیسلامی لە نێو خەلک دا، سیاسەتی دزێوی ئەو ڕژیمەوە و بەتایبەت دوو ڕوویی سەرۆک کۆماری تازە بە دەسەڵات گەشتوو، واتە حەسەن ڕوحانی،یان لە قاو دا و پشتیوانی خۆیان لە بەندکروانی سیاسی ناو چالە ڕەشەکانی ئێران دووپات کردەوە.
هەر لەو پەیوەندییە دا ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی دێسامبر، ئەندامانی کومیتەی دانمارکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە جێی ئاکسیۆنەکە ئامادە بوون وهەتا ئیۆارە له‌ نوواندنی چالاکی به‌رده‌وام بوون.
لەوماوەیە دا زۆر خەلکی دانمارکی و گەشتیاری وڵاتانی دیکە سەردانی خیوەتەکەیان کرد وئاگاداریان لە سەر کار وچالاکی ئەو کۆمەڵە تێکۆشەرەی کە چالاکییەکەیان دەست پێکردووە وەرگرت و هاوکات هاودەنگی و پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان دەربڕی و جینایەتەکانی رژیمی کوماری ئێسلامی ئێرانیان ڕیسوا کرد.
شایانی باسە هەر لەو رۆژە دا هەیێەتێکی پەرلمانتارانی پێشووی هەریمی کوردستان سەردانی خێوەتەکە و ئەندامانی حیزبیان کرد و وێرای دەستخۆشی بو چالاکیەکەیان، پشتیوانی و خۆشحاڵی خۆیان لەو چالاکیانە دەربری. جێی ئاماژە پێکردنە کە وا بڕیارە کاتژمێر ١تا ٣ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی دێسامبر، بە بەشداری کوردانی دانیشتووی دانمارک و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر خۆپیشاندانێک لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە کۆپێنهاگ بەڕێوە بچێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ دانمارک داوا له‌ هه‌موو کوردان و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب ده‌کات که‌ چالاکانه‌ به‌شداری ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ ئێعترازییه بکه‌ن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 614 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact