. . . .


6 Dec 2013

کۆبوونەوەی نێوان کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکڕات ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٦ی دێسامبری ٢٠١٣ هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی حدک کە پێکهاتبوو لە ئەسعەد خزری، بەرپرسی کۆمیتە، خوسرەو قادری، بەرپرسی پێوەندییەکان و ناسر قادرپوور، بەرپرسی بەشی پێوەندییە نۆروێژییەکان، سەردانی بارەگای حیزبی دێموکرات مەسیحی،یان لە ئۆسلۆ کرد و لە لایەن بەرێز بیللی تارانگێر، بەرپرسی ئۆسڵۆی ئەو حیزبە پێشوازیان لێکرا. ناوبراو وێرای خۆشحاڵی دەربڕین بۆ ئەو سەردانەی کۆمیتەی حیزب، ئاماژەی بە پێوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو لایەن کرد. دواتر هەیئەتی حیزب، وێڕای ئاماژە بە مێژوو، سیاسەت و بەرنامەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، باسێکیان سەبارەت بە دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی کرد.ئێعدامی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی کورد و نەتەوەکانی دیکە ئێران لە لایەن ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە، تەوەرێکی دیکە باسەکانی هەیئەتی حیزبی پێک دێنا و هەر لەو پەیوەندییە دا لیستی زیندانیانی سیاسی کورد کە لە ژێر حوکمی ئێعدام دان، درا بە نوێنەری حیزبی دێموکڕات مەسیحی و ناوبراو بەڵێنی ئەوەی دا کە لەگەڵ نوێنەرەکانیان لە پارڵمانی نۆروێژ بیخەنە بەرباس و هەوڵی پێویست بدەن بۆ گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی و هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی حوکمی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی لە ئێران.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا هەر دووک لایەن باسیان لە هاوکاری و کۆبوونەوەی زیاتر لە داهاتوو دا کرد.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
krf2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 599 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact