. . . .


2 Dec 2013

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە بریتانیا، لە سمینارێکی بەڕیز هێمن هەورام??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: پاشنیوەرۆی ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی دسامبری ٢٠١٣ لە زانکۆی وێست مینستەر،لیژنەی ناوچەی لەندەنی پارتی دێموکراتی کوردستان ئێوارە کۆرێکی بۆ بەڕیز هێمن هەورامی ئەندامی نەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دێموکراتی کوردستان ساز کرد.
لەم کۆبوەنەوەیەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی و هەروەها نوێنەرانی حیزب و لایەنە کوردستانییەکان بەشدار بوون، بەڕێز هێمن هەورامی جگە لە خستنە ڕوویی دووایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر بارودۆخی ناوچەکە و ئاڵووگۆڕە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، باسێکی تێروتەسەلی لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و دەسکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ناکۆکیەکانی بەغدا و مادەی ١٤٠ و هەروەها ناوچە دابراوەکان و هەلبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد. پاشان بەڕیزیان باسی لە سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئامەد کرد و بە سەردانێکی مێژوویی دایە قەڵەم. هەلبژاردنەکانی پارلمانی کوردستان،کۆنگرەی نەتەوەی و پرۆسەی ئاشتی و پاکێچی دێموکراسی لە تورکیە و کەم کوریەکانی ئەم پاکێچە و خالە بەهێز و لاوازەکانی تەوەرێکی دیکەی باسەکانی بەڕیز هەورامی بوون. پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گڕێبەستی نەوت و گاز لەگەڵ جیهانی دەرەوەی باسێکی ئاکادیمیانەی هێمن هەورامی بوو، کە زۆر جێی سەرنج و بایەخی بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوو. ناوبراو لەو بڕوایەدا بوو کە گەشە و پەرەسەندی ئابووری هەرێمی کوردستان، دەبێت هۆی سەقامگیر جێگە و پێگەی کورد نەک تەنیا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکوو لە ئاستی نێودەوڵەتیش دا، هەر بۆیە گەیاندنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە بازارەکانی جیهان بە فاکتەرێکی سەرەکی زانی بۆ گەشتن کورد بە ئاواتە لە مێژینەکانی. بەشێکی تر کۆبونەوەکە تەرخان کرا بۆ پرسیار وەڵام کە بەشدار بووان چالاکانە بەشداری باسەکانیان کردن و لەلایەن بەرێزیانەوە وڵامی پرسیارەکان درانەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرستی بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و کاک لوقمان معروف زادە و کاک ئومید ساجیدی بەشداری ئەم کۆبونەوەیە بوون.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 600 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact