. . . .


18 Nov 2013

بەرێوەچوونی ئاکسیۆنی "نا بۆ ئێعدام" لە شاری دارمشتاتی ئاڵمان


ناوەندی هەوال- ئاڵمان: رۆژی شەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر بە بەشداریی حیزب‌و لایەن‌و کەسایەتیەکانی کوردو غەیری کوردو، هەروەها رێکخراوە داکۆکیکاری بواری مافی مرۆڤ نیشتەجێ له‌ دارمشتاد، کۆبوونەوەیەکی ئیعترازی بۆ دەربڕینی رق‌و بێزاری بەرامبەر بە شەپۆلی نوێی ئێعدامەکانی ئەو دواییانە له‌ کوردستان‌و هەرچی زیاتر داخرانی فەزای سیاسی لە ئیران به‌ڕێوه‌ چوو.
ئه‌و خۆپێشاندانە لە گۆڕەپانی لوئیسه‌ن پلاتس ناوەندی شار دەستی پێ کرد و تێیدا چەندین پلاکارد کە دروشمی وەک "نا بۆ ئێعدام" – "کردەوە دژی ئینسانیەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ریسوا دەکەین" و وێنەی شێرکۆ مەعاریفی و حەبیبوڵلا گوڵپەریپور و رەزا ئیسماعیلی و هەروەها زیندانیانی سیاسی وەک محەمەد سەدیق کەبوودوەند، دەبیندرا.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا راگەیه‌نداروێک لەسەر هەلو مەرجی زیندانیانی سیاسی و شەپۆلی ئێعدام و پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری سێدارەوە، بە زمانی ئاڵمانی بڵاو کرایەوە و لە هەمان کاتدا لەلایەن بەشدارانەوە بۆ هاووڵاتیانی بەرەگەز ئاڵمانیی حازر لەو ئەکسیۆنەدا بابەتەکە زیاتر شی دەکراوە.
شایانی باسە ئەو خۆپێشاندانەکە تا سەعات ٥ی دوا نیوەڕۆ بەردەوام بوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 616 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact