. . . .


16 Nov 2013

کوردستانیان لە وڵاتی سویس لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هەر وا بەر دەو?


ناوەندی هەواڵ- سویس: لە دڕێژەی کار و چالاکیەکانی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس بە دژی لە سێدارەدانی لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و فتوا و جهادی گرووپە ئیسلامیەکان لە لە ڕۆژائاوای کوردستان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱٦ی نوڤامبەری ۲٠۱۳ی زاینی کوردانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندانێکیان لە شاری زوریخی سویس ڕێکخست. لەم خۆپیشاندانەدا کە دەیان کەس لە کوردان بە بەرزکردنەوەی وێنە و پلاکارت و گووتنەوەی سروود و دروشم گەلێک کە نمایشتی هەلوومەرجی ئێستای کوردستان بەتایبەت ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوای کوردستانی دەکرد لە یەکەێک لە گۆڕەپانە سەرەکیەکانی شاری زووریخ، سەرنجی دەورووبەریان بۆ لای کوردستان و کێشەی کورد ڕاکێشا.
هەروەها دەردوو ئازارەکانی گەلی کوردستان و داخوازی خۆپیشاندەران بە زمانی ئەڵمانی لە ناو خەڵکی سویس دا بڵاو کرانەوە.
لەم خۆپیشاندانە دا کە لە لایان حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سویس و گرووپی راراتەوە ڕێکخرابوو پەیامی تایبەتی هەر کام لە ئارارات و حدک خوێندرایەوە، کە پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایان کاک ڕەحیم ڕەحمانزادە بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی سویس پێشکەش کرا.
swis16-11-2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 727 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact