. . . .


14 Nov 2013

سەردانی هەیئەتێکی کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان بۆ بارەگای ???


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: پاش نیوەری ڕێکەوتی ١٤ی نوامبری ٢٠١٣ لەلایەن بەرێزان خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و کاک هاوار حاجی کارگێری ناوەندی دەرەوەی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، پێشوازی لە هەیئەتێکی کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە بریتانیا کرا.
ئەم سەردانە بەمەبەستی پرسینی هەواڵی سەلامەتی فەخامەتی مام جەلال تالەبانی سەرۆك کۆماری عێراقی فیدرال و هەروەها دواین ڕووداوەکانی کوردستان و پشتیوانی دووبارەی حیزبەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی سەردانەکە بوو. لە تەوەرێکی تری سەردانەکە باسێك لەسەر کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە بریتانیا و چالاکردنەوەی ئەم کۆمیتەیە لە بارودۆخی ئیستای کوردستان دا بەگرینگ وەسف کراو و کەم کاری چالاک نەبوونی کۆمیتەکە لە ماوەیە ڕابردوو دا لەلایەن هاوڕییانی بەشدار بوو باس و خواستێکی زۆری لەسەر کراو هەلسەنگاندن و دەستنیشان کردنی کەم و کوریەکان و هەروەها دۆزینەوە ڕێگە چارەی گونجاو بۆ چالاکتر کردنی لە داهاتوو دا بەشێکی دیکە باسەکانی لە خۆ دەگرت.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا بریار درا و هەیئەتێکی سێ کەسی دەستنیشان بکرێ بۆ بەداوا چوون و بەرنامە رێژی کردن و نۆژەن کردنەوەی بەرنامە و پرۆگرامی ئەم کۆمیتەیە و هاوکات لە ماوەیەکی زەمانی کەبۆی دیاری کرا، هەیئەتی دیاری کراو بتوانێ زەمینە بۆ گرتنی کۆبوونەوە یان کۆنفڕانسی بەرینتر خۆش بکات و جگە لەوە راپۆرتی کارەکانی خۆی بداتەوە بە دەستەی بەڕیوەبەری ئێستا.
بەشێکی تری باسەکان لەسەر رۆژە مێژوویەکان بوو و هەول تێکۆشانی ئەم کۆمیتەیەش لەو بارەوە بەرز نرخێدرا و پێداگری کرایەوە لەسەر زیندوو راگرتنی ئەو رۆژە مێژوویانە.
جێگای ئاماژەیە کە بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان و نوێنەری حیزب لە بریتانیا بەشداری ئەو کۆبونەوەیە بوو.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 588 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact