ناوەندی هەوال- ئەمریکا: رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ١٢-١١-٢٠١٣ی زایینی، له سه‌ر داوای ١٩ رێكخراو سیاسی و مه‌ده‌نی ئێرانی و كوردستانی و به ده‌ست پێشخه‌ری كومیته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە ئێعدامی چالاکانی سیاسی لە ئێران، بە تایبەت لاوانی کورد و گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی گەل بە گوێی کاربەدەستانی حکومەتی ئەمریکا، خۆپیشاندانێک له واشینگتۆنی پێته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئا‌مریكا و له به‌رده‌رگای وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئەو وڵاتە به رێوه چوو.
له‌و خۆپێشاندانه كوردستانیانی واشینگتۆن هاورێ له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌كانی ئازه‌ری، به‌لوچ و عه‌ره‌ب، به محكوم كردنی سیاسه‌تی له سێداره‌دانی گیراوانی سیاسی له ێیران و و هه‌روه‌ها ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه ژێردهستاكانی ئێران، داوایان لە کاربەدەستانی ئەمریکا، بە تایبەت وەزارەتی دەرەوەی ئەو ولاتە، کە داڕێژەری سیاسەتی پەیوەندییەکانی ئەمریکایە لەگەڵ ئێران‌دا، ئاوڕێکی جیدی لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران‌دا بدەنەوە و هەموو کێشەکانی ئەو وڵاتە بە بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیمی ئیسلامی،یەوە گرێ نەدەن.
خۆپێشانده‌ران به گوتنه‌وه‌ی دروشمهگهلی جۆراوجۆر، به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیراوه سیاسیه‌كان و ئێعدام كراوانی ئەم دواییانە، پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بو به‌ندكراوه سیاسیه کورد و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی دیکە دوپات كرده‌وه. پاشان نوێنه‌ری هه‌ریه‌کە له نه‌ته‌وه‌ی به‌لوچ، عه‌ره‌ب و كورد وتارێک پێشکەش کرا كه تێدا داوا له ده‌وله‌تی ئا‌مریكا كرابوو كه سیایەتی کوشتوبڕی بەندکراوانی سیاسی لە لایەن ڕژیمی ئیسلامییەوە مه‌حکوم بکات.
له کۆتایی خۆپیشاندانەکە دا، بڕیارنامه‌ی خۆپێشانده‌ران له لایه‌ن خاتو دوریا عبدوللا زاده خوێندرایه‌وه و نوێنه‌رانی خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ تام جارد به‌رپرسی به‌شی ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا كۆبوونه‌وه و بڕیارنامه‌ی خۆپێشانده‌رانیان پێشکەش کرد و له‌سه‌ر سیاسه‌ت و بارودۆخی ناوخۆی ئێران وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ناوبراو كرد. ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی دا كه دەنگی ناڕەزایەتی خۆپیشاندەران و گەلانی بندەستی ئێران و هەروەها بڕیارنامەکە بگەیەنە کاربەدەستان و سیاسەتداڕێژەرانی وڵاتەکەی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا