. . . .


12 Nov 2013

کۆنفڕانسی کۆمیتەی فینلەند،ی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان بەڕێ?


رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٠ نوامبری ٢٠١٣، کۆنفڕانسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی فینلەند، لە شاری توورکوو، بە بەشداری زۆربەی ئەندامەکانی بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆنفرانس بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ شەهیدانی رێی ئازادی و کورد و کوردستان، بەتایبەتی ئێعدامەکانی ئەو دوایانە، شەهیدان حەبیبوڵڵا گۆڵپەری پوور، رەزا ئیسماعیلی و شێرکۆ معارفی، رولەکانی بلووچ و عەرەب، دەستی پێکرد.
پاش بەخێرهێنانی بەشداران، خوشکە خەدیجە مەعزوور تێکۆشەری بەناوبانگی ڕێی ئازادی و مافی ژنان، کۆنفرانسەکەی کردەوە. بەڕێزی وێڕای دەڕبڕینی خۆشحاڵی خۆی لەوەی کە لە نێو چالاکانی ژن و پیاو لە وڵات فینلەند و لەو کۆنفڕانسە دا بەشدارە، ئاماژەی بە خەباتی ژنان بۆ ئازادی دەنگ دان و بەشدارای لە ئیدارەکردن و بەڕێوەبەری لەو وڵاتە، وەک یەکەمین وڵات لە جیهان کرد و ئومێدی خواست ژنان چالاکانە هەوڵ بدەن بۆ خۆ پێگەیاندن، وەک چەکێکی گرینگ لە ژیان و تێکۆشان دا، چونکە کەلک وەرگرتن لە ئازادی وڵاتانی ئورووپایی و ئیمکاناتی خوێندن و گەشە کردن، دەتوانێ یارمەتی دەرێکی سەرەکی بێ بۆ هەمووان و بەتایبەتی بۆ ژنان و کچان و مناڵانی کورد.
دواتر پەیامی تەلیفونی بەڕێز شەهین زاد ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی گشتیی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات و بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی فینلەند، بۆ کۆنفڕانس و بەشداران بڵاو کرایەوە. ناوبراو لەو پەیامە دا، وێڕای سپاس لە بەشداربووان و بەتایبەتی ئامادەبوونی خاتوو خەدیجە مەعزوور،ی بە دەرفەتێکی گەورە و وزەیەکی مەزن بۆ کۆنفرانس ناو برد کە وەک ئۆلگوو یا وێنەیەک بۆ تێکۆشانی داهاتووی خۆی، شێلگیریی و ماندوونەناسی لێ فێر دەبێ. خاتوو شەهێن بە ئاماژە بە کەموکووڕییەکان و کەم ماوەیی ئەزموونی تیکۆشانی رێکخراویی ژنان لە فینلاند، ئومێدی خواست ئەو کۆنفڕانس گڕوتینی پتر بدا بە چالاکییەکانی داهاتووی ژنان و کچان لە وڵاتی فینلەند دا.
راپۆرتی کار و چالاکی ئۆرگانەکانی وەک تەشکیلات، ڕاگەیاندن و مالی، گیروگرفتەکان و رێکارەکان بۆ داهاتووی تیکۆشان و وڵامی پرسیار و رەخنە دڵسۆزانەکان، بەشی دوویەمی ئەو بەڕگەی کۆنفڕانس بوو، کە بە بەشداری چالاکانەی ئامادە بووان باسەکان دەولەمەندتر کران و چەندین ڕێگەی گونجاو و بە جێ بۆ کاری داهاتوو پێشنیار کران.

هاوکات لەگەڵ کۆنفڕانسی گشتی کومیتەی یەکێتی ژنان لە وڵاتی فینلاند، کۆنفڕانسی نوێ کردنەوەی کومیتەی بەڕێوەبەری دەڤەری توورکوو،ش لە پرۆسەیەکی دیموکراتیک دا بەڕیوەچوو. لەو کۆنفڕانسە دا، بە زۆربەی دەنی ئەندامانی بەشدار لەو دەڤەرە، بەڕێزان: گەوهەر یۆسف پوور، ئایشە محەممەد نژاد، بهارە ئێرانی و یادگار حوسێنی وەک ئەندامی ئەسڵی و بەڕێزان هێرۆ پیرخزری، نەشمیل رەحیمپوور وەک هاوکار و بەڕێز حەسەن حاتەمی وەک راوێژکار هەڵبژێران. دواتر کۆمیتەی هەڵبژێردراو، بەڕێز یادگار حوسینی وەک بەرپرسی کۆمیتەی دەڤەری توورکوو دەستنیشان کرد.
پاشان خاتوو زەلەخا مەمەندی چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پێشووی یەکیەتیی ژنانی دەڤەری توورکوو،ی پێشکەشی بەڕێز خەدیجە مەعزوور کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە چەندین کەس لە هاوڕێیانی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلەند، لە سەر بانگهێشتی کومیتەی گشتی یەکێتی ژنان لەو کۆنفڕانسە دا بەشدارییان کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1056 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact