. . . .


10 Nov 2013

خۆپێشاندانی کۆمەلگای کورد لە بریتانیا بەدژی ئیعدام و لە سێدارەدانی ?


ناوەندی هەوال- بریتانیا: پاشنیوەرۆی ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی نوامبری ٢٠١٣ کاتژمێر ٢ی بۆ ٤ی پاشنیوەڕۆ، بە ئامادە بوونی بەشێکی زۆر لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان، دانیشتووی شاری لەندەن و دەرووبەری، لە داونینگ ستریت پێش دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا خۆپێشاندنێک رێکخرا.
ئەم خۆپێشاندانە بەمەبەستی شەرمەزار کردنی ئیعدام رۆلەکانی کورد لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران ڕێکخرابوو. ئەم خۆپێشاندانەش درێژەی ئەو کارو چالاکیەکانییە کە دژ بە ئیعدام لە کوردستان و ئوروپا و سکاندیناوی و ئەمریکا و کانادا لە لایەن رەوەندی کوردیەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەڕێوەچوون. خۆپیشاندانی کوردانی خاوەن هەڵوێستی کورد لە بریتانیا، سەرەڕای کەوش و هەوایەکی زۆر ناخۆش و بارانی لەندەن، بەڵام بێ گوێدانە ئەو دۆخە ناخۆشە، درێژەییان بە خۆپیشانەکەیان دا و بە وتنەوەی دروشم دژی کۆماری ئیسلامی ئیران و هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە ئیعدامی زیندانیانی سیاسی لە ئێران، ڕق و بێزاری خۆیان دژ بە کاربەدەستانی ئەو حکومەتە تێرۆریستە دەربڕی. خۆپیشاندەران دەیان درووشم و پلاکاردی جۆراوجۆریان کە بە زمانەکانی ئینگلیسی و کوردی و فارسی نووسرابوون بەرز کردبووەوە. هاوکات سەدان بەیاننامە و ڕاگەیێندراو کە لەو پەیوەندییەدا پێشتر ئامادە کرابوون، بە سەر ئەو ڕێبوارانە دا دابەش کران، کە بە جێگە خۆپیشاندانەکە دا تێپەڕ دەبوون. هەر لەو خۆپێشاندانە دا سروودی ئەی رەقیب و ئەی شەهیدان و چەندین سروودی دیکەی شۆرشگێری لە لایەن بەشدار بووانەوە ووترانەوە.
پاشان هەیئەتێک لە رێکخرانی ئەو خۆپێشاندانە نامەیەکیان لە پیوەندی لەگەڵ ئیعدامی زیندانیانی سیاسی لە ئێران کە پشتر ئامادە کرابوو دایە دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا. پێویست بە ئاماژە کەی بەشێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات چالاکانە بەشداری خۆپێشاندانەکەیان کرد.
جێگای خۆیەتی کە لێرەوە سوپاس و پێزانینی رێکخەرانی ئەم خۆپێشاندانە ئاراستەی ئەو دۆست و خۆشەویستانە بکەین کە لە رێگای دوروو نیزێکەوە بێ جیاوازی بیرو باوەرو بۆ چوون و بەیەک دەنگەوە بەشداری چالاکانەیان کرد و بۆ جارێکی دیکە بە دوژمنانی گەلەکەمانیان سەلماندەوە کە کورد هەمووی یەکە و سنووری دەستکرد ناتوانێ لێکی دوور خاتەوە.
کۆمەڵگای کوردی لەبریتانیا



بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 823 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact