. . . .


4 Nov 2013

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە ڤانکۆڤێری کانادا، دژ بە ئێعدامی زیندا??


ناوەندی هەواڵ- کانادا: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣ی نوامبری ٢٠١٣ی زاینی کات ژمێر ٢ی دوانیوه‌روه، بە مەبەستی شەرمەزار کردنی شەپۆلی ئێعدام و کوشتاری بەندکراوانی سیاسی کورد و بلوچ لە لایەن کاربەدەستە مرۆڤ کوژەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە، ماڵی کورد، بە پشتگیری چەند حیزب و ڕێکخراوی سیاسی کوردستانی، خۆپیشاندانێک له ئارت گاله‌ری- ناوه‌ندی شاری ڤانکۆڤێر بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنەی بەندکراوانی سیاسی و درۆشم دژ بە ڕژیمی سێدارەی ئیسلامی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ڕق و بێزاری خۆیان لە سیاسەتی سەرکوت و تۆقاندن و کوشتنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ئیرانی ئیسلامی دا دەربڕی. هاوکات بە شیوەیەکی بەربڵاو بەیاننامە و پەیامێک که به زمانی ئینگلیسی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و خۆپێشاندانه، له پەیوەندی لەگەڵ سیاسه‌تی دژی ئینسانی ودژی کوردی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده کرابوو، بە سەر ڕێبواران و ئەو خەڵکانەی بەو چییە دا تێپەڕ دەبوون بڵاو دەکرایەوە.
پێویسته بگوترێ که کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای چه‌ند حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی دیکە، چالاکانه له‌و خۆپێشاندانه‌دا که له لایه‌ن مالی کورد رێکخرابوو به‌شداریان کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستان-کومیته‌ی ڕۆژئاوای کانادا
xopishandan-dj-be-edam.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 5800 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact