. . . .


3 Nov 2013

بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە شاعیرانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردست?


سەرچاوە: پێگەی ئینتێرنێتی بنکەی ئەدەبی بەڕۆژە
بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە شاعیران، ئەدیبان و هونەردۆستانی گەلەکەمان لە پێنج پارێزگای کوردنشینی ئێران، بنکەی ئەدەبی " بەڕۆژە " لە شاری بانە یەکەمین مێهرەجانی شێعری ناوچەیی بەڕێوە برد. لەو مێهرەجانە دا کە ماوەی ٢ ڕۆژی خایاند، کۆمەڵێکی بەرچاو لە شاعیرانی ناسراوی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشدار بوون و بە پێشکەش کردنی چەندین چەپکە شێعر و هۆنراوەی بەپێز و پڕناوەرۆک، بۆ جارێکی دیکە، چیای سەربەرز و گەردنکەشی ئاربەبا و گوڵە زەردوسوورەکانی سڵێمان بەگی بانەیان بە ڕۆحی شێعر و ئەدەبیاتی ڕەسەنی کوردی ئاشنا کردەوە. لەو مێهرەجانە شێعرییە دا چەندین هۆنراوە لە لایەن شاعیرانی شارەزا و دێرین و شاعیرانی لاو و ئەو شاعیرانەی کە تازە پێیان ناوەتە بواری شێعرەوە پێشکەش کران و خەڵاتی ئەو مێهرەجانەیان بە نسیبی خۆیان کرد. ئەو شاعیرانەی کە لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتەوە بانگهێشتی ئەو مێهرەجانە کرابوون بریتی بوون لە:
گوڵستان وەلیە (سنە) - عەدنان یار ئەحمەدی (دیواندەرە)-ک د ئازاد (بانه) - مەسعوود حەق تەڵەب (دیواندەرە) - هێرش حدادی (دیواندەرە) - عەتا وەڵەدی (مه‌ریوان)- ئارام فەتحی (مەریوان)- عەلی حسەینی (سه‌قز) - زكه‌ریا ئه‌میری (دیواندەرە) - عەلیڕەزا قاسمی فەڕ (بیجار) - سروه مەجیدی (سنه) - سۆران عەبدوڵازادە (بۆكان)- محه‌مه‌دی كه‌ریمی (مه‌ریوان ) - خالید خاکی (سه‌قز) - هیوای ئەسەدی (دیواندەرە) - قودرەت قەزوینەیی (كنگاور)- میلاد ئاقازادە (دیواندەرە)- جەمیلەچووپانی''ڕووانا''(دیواندەرە)- مستەفاڕۆستەمی''هەستیار''(بانه)- مه‌حموود محه‌ممه‌دیان (بۆكان) - ئه‌حمه‌د یاسینی''پشکۆ'' (سه‌قز)- مریه‌م نامداری (سه‌قز) - - فه‌رزاد خالدیان (سنه)- هه‌ژار ئیوه‌ر (مه‌هاباد)- خالد ئه مانی (سنه)- کامیل شەریف پوور (سه‌قز)- دڵشاد کارێزە(دیواندەرە) - فەرهاد ساڵحی فەڕ (سه‌رده‌شت)- سروە لەحمی (سه‌قز)- مەجید شیرانی (بانه).
لە کۆی ئەو بەرهەمە شێعریانەی کە پێشکەش کران چەندین هۆنراوە خەڵاتی دەستەی داوەرانی ئەو مێهرەجانەیان پێ بڕا کە بریتی بوون لە:
دوو شێعر شایانی ڕێزن کە بریتین لە :
بە ھۆی ئافراندنی مەعنا بە کەمترین وشە، شێعری "وانە" ک.د.ئازاد لە شاری بانە
بە ھۆی دەست تێوەردان لە ھەستی ژنانە، شێعری "چێشتخانە" دڵشاد کارێزە لە شاری دیواندەرە
دوو شێعر وەکوو پلەی سێھەم
بە ھۆی ناسینی شێعر و بەخشینی شێعریەت بە وشە شێعری "ابلیس و انسان" عەلیڕەزا قاسمی فەر لە شاری بیجاڕ
بە ھۆی نیگای ناسک و پارێز کردن لە درێژ دادڕی بۆ ئافراندنی جوانی شێعری "پۆیلانە" ھێرش حەدادی لەزەڕینەی ھەوتو
یەک شێعر وەک پلەی دووھەم
بە ھۆی زمانی پوخت و بیرێکی ئینسانی لە ژیانێکی شارستانی، شێعری "پاییز و ڕەنگی کە تۆ نیت" گوڵستان وەلیە لە شاری سنە
بە داخەوە لیژنەی داوەری ھیچ شێعرێکی شیاوی پلەی یەکەم نەزانی، هەر بۆیە هیچ کام لەو شێعرانەی لەم مێهرجانە بەشدارییان کرد، خەڵاتی یەکەمی مێهرەجانیان وەرنەگرت.
mhracani-sheri-bane2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1022 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact