. . . .


3 Nov 2013

خۆپێشاندان دژ بە شەپۆلی ئێعدام لە ئێراندا لە کۆڵن,ی ئاڵمان


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی شەممە ٢/١١/٢٠١٣ بەرامبەر بە ١١ ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ ی هەتاوی، بە بەشداری حیزب و لایەنەکانی کوردستانی و ئێرانی و هەروەها تێکۆشەرانی بواری مافی مرۆیی، خۆپێشاندانێک بۆ پرۆتێستۆ کردنی شەپۆلی ئێعدام لە ئێران و کوردستان و بە تایبەت ئێعدامی "حەبیبوڵلا گوڵپەریپوور و رەزا ئیسماعیلی" و بێدەنگی میدیا و راگەیێنەگشتیەکانی دەوڵەتی ئاڵمان، وەڕێخرا.
بۆ ئەو مەبەستە، لە ئیالەتی نوردڕاین وێستفالین و لە شاری کۆڵن، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی حیزبە کوردیەکان و ئێرانی و تێکۆشەرانی بواری مافی مرۆڤ، سەرەتا لە بەر دەم وێستگەی گشتی قەتاری ئەو شارە کۆبوونەوە و لەلایەن چەند کەسێکەوە وتار سەبارەت بە رەوتی ئێعدام و پێشێلکاری مافی مرۆڤ، بە تایبەت لەدوای هاتنە سەرکاری رووحانی و دانی وادە و بەڵێنی چاکسازی و کرانەوەی سیاسی لە نێو ئێراندا و دەرکەوتەی پێچەوانەی کردارەکانی ئەو رژیمە، پێشکەش کرا و هەروەها ئەو بێدەنگیەی میدیایی وڵاتی ئاڵمان لەسەر ئەو رووداوگەلە ئیدانە و شەرمەزار کرا.
هەر لەو پێوەندیەدا، بۆ پرۆتێستۆ کردن ئەو بێدەنگیە کە میدیاکانی ولاتی ئاڵمان گرتویانە بەر، خۆ پێشاندەران بەرەو ناوەندی راگەیاندنی گشتی شاری کۆڵن، بە هەلگرتنی پلاکارد و دروشمی وەک:
ــ ئێعدامی دژبەران و نارازییان لە ئێران مەحکوم دەکەین.
ــ ئێعدام لە ئێران دەبێ راوەستێ
ــ بێدەنگی میدیا و حکومەتی ئاڵمان لەو پێوەندیە شەرمەزارە
ــ بێ دەنگی لە ئاست ئەو هەمووە لە سێدارەدانە لە ئێران شەرمەزاریە،، وەڕیکەوتن.
لە کۆتاییدا،تۆمارێکی نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بێدەنگی ولاتی ئاڵمان، لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە ئاراستەی ناوەندی گشتی راگەیاندنی شاری کۆڵن کرا.
شایانی باسە، ئەندامان حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو ئەکسیۆنەدا، رۆڵ و بەشداری چالاک و بەرچاویان هەبوو و هەر بەو بۆنەوە وتاری کومیتەی ئاڵمان لەو خۆپیشاندانە دا خوێندرایەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 592 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact