. . . .


3 Nov 2013

دژ بە ڕەوتی ئێعدام و کوشتاری بەندکراوانی سیاسی لە ئێران، خۆپیشاندانێ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی شەممە رێکەوتی 9ی خەزەڵوەر، بەرانبەر بە 02/11/2013 زایینی ، کۆرد و بەڵوچ و ئێرانیانییە ئازادیخوازەکانی دانێشتوی ئۆسڵو ودەوروبەر، بۆ ڕیسوا کردن و نارەزایەتی دەربرین بە دژی ئیعدامی ئازادیخوازان بە گشتی و بە تایبەتی ڵاوانی کوردستان و بەڵوچستان خۆپێشاندانیان رێکخست.
بە پێ بەرنامەی لە پێشدا دیاریکراو، خۆ پێشاندەران کاتژمێر یەکی دوانێوەرۆ لە نێزیک باڵوێزخانەی کۆماری ئێسڵامی لە ئوسڵو کۆبوونەوە .
بەرنامە بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و بەتایبەتی شەهیدانی تازە لە سێدارەدراو دەستی پێ کرد، پاشان لە لایەن کاک برایم کۆنەپۆشی بەریوە بەری بەرنامە، بە خێر هاتنی بەشداران کرا. پاشان پەیامی کۆمێتەی بەڕێوە بەری خۆپێشاندەران بە زمانگەڵی نۆروێژی، کوردی، بەڵوچی و فارسی لە لایەن هەر یەک لە بەرێزان.
١.هێژا روستەمی. پەیامی نۆروێژی
٢.لوقمان فاروقی. کوردی
٣.پەرویز ڵاشاری. بەلوچی
٤، خوسرەو قادری فارسی، پێشکەش کرا.
لە کۆتایی دا، خۆ پێشاندەران بە بەرز کرنەوی دروشمی جۆراوجۆر و مەحکوم کردنی کۆماری ئێسلامی، خۆازیاری ڕاگرتنی ڕەوتی ئێعدام وهەروەها ئازاد کرانی بەندی سیاسیەکان بوون.
پیویستە بە گوتری ئەو هێزولایەنانە بەریوەبەرو دارێژەری ئەم خۆ پێشاندانە بوون:
١.حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
٢.کومەڵەی شورشگێری کوردستانی ئێران
٣.سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
٤.حیزبی خەڵکی بلوچستان
٥، کۆمەڵەی بلوچەکانی نۆروێژ
٦.بەرەێ یەکگرتوی بلوچستان- کۆماری خوازان
٧.بزوتنەوەی گەڵی بلوچستان- زورمێش
٨.کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات، لقی نۆروێژ
٩. یەکیتی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خۆپیشاندەران پاش مانەوەی ماوەیەکی زۆر لە بەردەگای جاسوسخانەی ڕژیمی ئیسلامی لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆوێژ، بە دانی دروشمی جۆراوجۆر و ئاراستە کردنی داواکاری ڕوو بە کۆمەڵگەی جیهانی و حکومتی نۆروێژ بۆ ڕاگرتنی ماشینی ئێعدام و ئەشکەنجەی حکومەتی ڕۆحانی، کۆتاییان بە خۆپیشیاندانەکەیان هێنا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ

وێنەگر: چنوور ئەکبەرپوور

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 880 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact