. . . .


2 Nov 2013

بە بەشداری چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵەی کوردی، فستیڤاڵی ساڵانەی گەلان ل


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی شه‌ممه‌، ٢ی نوامبری ٢٠١٣ی زایینی، له‌ شاری لیلله‌سترۆمی وڵاتی نۆروێژ، فێستیڤالی کوڵتوری گەلان لە ژێر ناوی "کوڵتور میکس" به‌ ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەو شارە و به‌شداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە نەتەوە جیاوازەکانی دانیشتووی پارێزگای ئاکەش هووس لە هۆڵی کوڵتوری لیللەسترۆم سازکرا.
سەرەتا سەرۆکی شارەوانی شێسمۆ "ئولە یاکوبسن" لە دەستپێکی کردنەوەی ئەم فێستیڤاڵە وتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری سەبارەت بەوەی کە ئەو پارێزگایە نەتەوەی جیاوازی لە نیشتە جێن و لە ئاشتی و هێمنیدا ژیان بەسەر دەبەن، هەروەها ناوبراو جەختی لە کوڵتوری پێکەوە ژیان لە نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکانی نیشتەجێی لەو ناوچەیە کردەوە و گوتی کە جێگای شانازیە بۆ شارەوانی شێسمۆ کە ئەو ساڵ پێنجەمین ساڵە کە ئەو ڤێستیڤاڵە بە یەکەوە دەگرین.
پاشان رێورەسمەکە بە چەندین ئاهەنگی جیا جیا و بە چوونی گەلانی جیاوازە بە جڵ و بەرگی نەتەوەیان بۆ سەر شانۆئ ساڵۆنەکە دەستیپێکرد. پاشان ژمارەیەک لە نەتەوە جیاوازەکان بە گووتنی سرود و گۆرانی و پێشکەش کردنی سەما و هەڵپەڕکێی تایبەت بە خۆیان فێستیڤالەکەیان ڕازاوەتر کرد.
دواتر یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی و یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نیشاندانی چاڵاکی جۆراوجۆر وەک نواندنی جل و بەرگ، هەڵپەرکێ و ئاوازی کوردی، پێشاندانی وێنە لە شوێنەوارە مێژوویی و ئاسەوار و دیمەنە سەرنج راکێش و جوانەکانی کوردستان و بە پۆشینی جڵ و بەرگی نەتەوەیی کورد بەشداری ئەو فستیڤاڵەیان کرد.
کۆڕی هەڵپەرکێی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشکەش کردنی چەند دیمەنێکی هەڵپەڕکێی کوردەواری بەشداری ئەو فێستیڤاڵەیان کرد.
شایانی باسە کە فێستیڤالی کوڵتوری گەلان هەموو ساڵێک لە وەها ڕۆژێکدا ساز دەکرێت و نه‌ته‌وه‌ جیاوازەکانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ، بە خستنەڕووی کەل و پەل و جڵک و بەرگ و کوڵتوری نەتەوەی خۆیان، بەشداری ئەو رێورەسمە دەکەن و بەو هۆیەشەوە پێناسەی نەتەوەی خۆیان به‌ خەڵکی نۆروێژو نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی ئەو وڵاتە زیاتر دەناسێنن.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەو رێکخراوە کوردیانەی کە بەیەکەوە وەک کورد بەشداری فێستیڤاڵەکە بوون بریتین لە:
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان
یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمەڵەی کولتووری کوردی رۆمەریکە
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی کولتوری ئاکەشهوس
ناوەندی کولتوری کوردی لە نۆروێژ
شایانی باسە کە بەشداربووان بە چەندین ئاڵای پیرۆزی کوردستان شانۆی هۆڵەکەیان رازاندبۆوە.
پێویستە بڵەین کە یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان ٢ ساڵە وەک کۆمیتەی ئامادەکار و بەرێوەبەری ڤێستیڤاڵی ناوبراوە.
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، نۆروێژ
02.11.2013

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1029 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact