. . . .


1 Nov 2013

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانێک لە پاریس بۆ مه‌حکوومکردنی شه‌پۆلی ?


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: بۆ مەحکووم کردن‌و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر رەوتی ئیعدامەکان لە ئێران، بە تایبەت لاوانی کورد لەم دواییانەدا، کورد‌و ئێرانیانی دانیشتووی شاری پاریس خۆپێشاندانێکیان وەڕێ‌خست.
رۆژی هەینی ١٠ی خەزەڵوەر ژمارەیەک لە کوردو ئێرانییەکانی دانیشتووی پاریس لە مەیدانی "ئییەنا"لە نیزیک باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پاریس کۆبوونەوە.
خۆپێشاندەران بە هەڵگرتنی دروشم و پلاکاردی تایبەت، رەوتی ئێعدامی دژبەران‌و نارازییان بە دەستی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کردو بە دانی دروشمی جۆراوجۆر لە دژی کۆماری ئیسلامی، وێڕای مەحکوومکردنی ئێعدامەکان، داوای راگرتنی ئێعدام‌و ئازادیی زیندانیانی سیاسی لە ئێران‌یان کرد.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بێریڤان ئه‌کیول، له‌ سه‌نته‌ری هونه‌رو که‌لتوری کوردستان‌و ده‌ریا چالاکی بواری مافی ژنان دوو به‌یاننامه‌یان دژ به‌ به‌رێوه‌بردنی سزای ئێعدامی چالاکانی کورد له‌ ئێران خوێنده‌وه‌و لە درێژەی خۆپێشاندانەکەدا پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ مەحکووم کردنی رەوتی نوێی ئێعدامەکان لە ئێران، لە لایەن ئارەش زەمانی، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە فەرانسە خوێندرایەوە.
شایانی باسه‌ خۆپێشاندەران بە دەرکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک بە مەحکوومکردنی حوکمی ئێعدام‌و داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی کۆتاییان بە خۆپێشاندانەکە هێنا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 625 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact