. . . .


31 Oct 2013

سەردانی هەیئەتێکی حدک لە کەسایەتی سیاسی و مافناسی کورد سارم خان سادق ?


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی دووشەممە ۲۸ی ئۆکتۆبری ۲٠۱۳ هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پیکهاتوو لە بەڕێزان: حەسەن حاتمی ئەندامی ڕێبەری حیزب و مامۆستا عەزیز ئەحمەدی بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزب لە وڵاتی سویس، سەردانی کەسایەتی سیاسی و مافناسی کورد بەڕێز سارم ئەدین سادق وزیریان کرد.
لەو چاوپێکەوتنە دا باروودۆخی ئێستای هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی، دواین هەڵبژاردن و ئاکامەکانی لە ئێراندا تێڕوانین و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز سادق وەزیری تەوەری باسەکان بوون.
پەیوەندی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و هاوڕێیانی پێشوومان و پەیوەندی نێوان هیزە سیاسیەکانی کوردستان و گۆنگرەی نەتەوەی کورد لەم دیدارەدا باسیان لێکرا.
بەڕێز سادق وەزیری سەرەڕای خۆشحاڵی لەم دیدارە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خەباتی نەتەوی کورد لە تێکڕای کوردستان خواست.

ناوندی هەواڵ سویس. ۲۹ی ئۆکتۆبری ۲٠۱۳
sarm-waziri.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 680 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact