. . . .


29 Oct 2013

سپاس نامەیەک لە لایەن بنەماڵەی پوورقوباد و سوارە،وە


هاوڕێیان و دۆستانی زۆر ئازیز! هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٣ی زایینی، دایکی ئازیزمان " سۆغرا " خانم، بە هۆی نەخۆشی لە شاری سنە ماڵئاوایی لێ کردین. کۆستی لە دەست چوونی ئەو دایکە ئازیز و خۆشەویستەمان هێندە گران بوو کە ئەگەر لۆتفی دۆستان و خۆشەویستان و هاودەردەی ئێوەی ئازیز نەبووایە تەحەمول کردنی ئاستەم بوو. هەر بۆیە لە لایەن خۆمان و گشت ئەندامانی بنەماڵەکەمانەوە، چ لە ناوخۆی وڵات و چ لە دەرەوەی وڵات، سپاسی هەموو ئەو ئازیز و خۆشەویستانە دەکەین کە لە بەخاکسپاردن و ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی و هەروەها هەموو ئەو هاوڕێ و دۆست و خزمە ئازیزانەی کە لە ڕێگەی تەلەفوون، مایل، و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاودەری خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی و سەرەخۆشییان لێ کردین. بێگومان پەیام و تەلەفوون و بەشداری ئێوەی بەڕێز سوکنادەری دڵی پڕ لە خەم و ئازارمان بوو.
ئاواتی تەمەندرێژی و لەش ساخی بۆ ئێوەی ئازیز دەخوازین و هیوا دارین کە خۆتان و ئازیزانتان خۆش بن و ڕۆحی دایکە سوغرای ئێمە شاد بێت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.
لەگەڵ ڕێز و سپاسی بێ کۆتاییمان
بنەماڵەی پوورقوباد
مەولود سوارە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 486 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact