. . . .


28 Oct 2013

کوردێک کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی ‌خه‌ڵاتی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت


سەرچاوە: ماڵپەڕی سبەی
هاوڵاتیه‌كی‌ كورد، كاندیدی‌ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفته،‌ كه‌ ساڵانه‌ ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی‌ كاری‌ داهێنان یا كاری‌ به‌رچاویان كردوه‌.
حیکمه‌ت نۆمات، کوردێکی باشوری کوردستانه‌ و ئێستا دانیشتوی وڵاتی نه‌رویجه،‌ یه‌کێکه‌ له‌‌و پسپۆڕانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ کاندیدکراوه.
ناوبراو، هه‌ڵگری (11) بڕوانامه‌ی بواری (ئای تی) یه‌ و له‌ ساڵی (2008) دا توانی‌ زمانی کوردی بخاته‌ ناو (ته‌له‌فۆنی ویندۆز مۆبایل) و له‌ساڵی (2009) دا زمانی کوردی زیادکرده‌ سه‌ر (ئایپاد و ئایفۆن) و له‌ ساڵی (2010) بۆ ناو (ناڤیگاشیۆن).
ساڵی (2012) له‌گه‌ڵ شه‌عبان محه‌مه‌د هەستان بە کوردیکردنی ویندۆزی (8) و ته‌خته‌کلیکی بۆ مایکرۆسۆفت دروست کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 843 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact