. . . .


27 Oct 2013

یەکێتی ژنانی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، ڕێزیان لە خاتوو خەجیجە مەعزو?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی پێنج شەممە، رێکەوتی ٢٤ی ئۆکتوبری ٢٠١٣ی زایینی کۆبونەوەیەک لە لایەن یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، کۆمیتەی نۆروێژ بۆ رێز گرتن لە خوشکە خەجیجە مەعزوور، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حدک بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی بەرێوەبەری و خوشکانی نێشتەجێ لە نۆروێژ پێک هات.
سەرەتا لە لایەن خاتوو مەحبوبە ڕەحیمی بەرپرسی کومیتەی نۆروێژ،ی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کورستان، نوێنەرایەتی ئەندامانی ئەو یەکێتییە لە وڵاتی نۆروێژ و هاورێیانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەدا بەخێرهاتنی هاورێ خەجیجە کرا و باسێکی کورتی لە سەر کارو چالاکیەکانی کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتی ژنان پێشکەشی بەڕیزان و ئامادە بووان کرد.
پاشان خوشکانی بەشدار بوو لەم کۆبوونەوەیە بە پرسیارو پێشنیار لە بارەی مەسەلەی جۆراوجۆرەکان دا کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
شایانی باسە، هاورێ خەجیجە کارو چالاکیەکانی یەکێتی ژنان لە وڵاتی نۆروێژ بە بایەخەوە هەڵسەنگاند و پێی وابوو ژنان لە دەرەوە، بەتایبەت لە نۆروێژ، زۆر چالاکانەو بە شێوەیەکی جیاواز لە کوردستان کاردەکەن. خوشکان لە زۆر مەسەلەی ژیانی رۆژانەی خۆیان دەگوزەرێن بۆ ئەوەی کارەکانی ژنان بەرەو پێشبەرن، کە ئەوەش جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە. هاوکات دەور و کاریگەی ئەو چالاکییانە لە سەر دۆخی ژنانی کورد باش هەڵسەنگاند.
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی نۆروێژ.
25.10.2013
rez-la-xajija-maazour.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1243 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact