. . . .


20 Oct 2013

بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی ح د ک لە خۆپیشاندانێک دا لە وڵاتی


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی ۱۹ی ئۆکتوبری ۲٠۱۳، لە لایان گرووپی ئاراراتەوە، لە یەکێک لە گۆڕەپانە سەرەکیەکانی شاری زوریخ،ی وڵاتی سویس خۆپیشاندانێک بە دژی گووشارەکانی سەر گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەو خۆپیشاندانە دا کە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی شاری زوریخ و کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هاوڕێیانی گروپی ئارارات ماوەی دوو کاتژمێری خایاند، چەندین وێنە و پالکارت کە زوڵم و زۆریەکانی نەیارانی کوردستانیان تێدا نمایشکرابوو بەرزکرابوونە و پێشانی ڕای گشتی خەڵکی سویس درا. سەرەتا داخوازی نامەی خۆپیشاندەران لە پەیامێکی ئامادەکراودا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئاڵمانی خۆێندرایەوە، هاوکات سەدان نووسخەی ئەو داخوازینامەیە بەزمانی ئەڵمانی لەناو خەڵکی سویس و ڕێبوارانی ئەم گۆڕەپانەدا بڵاو کرانەوە.
شایانی باسە لەم خۆپیشاندانە دا بە شێوەیەکی تایبەت ئاماژە بەو زوڵم چەوسانە و ئەشکەنجە و ئازارانە کرابوو کە لە لەیان ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە کە دژ بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیڕەو دەکرێت بەتایبەتی کوشتنی کۆڵبەر و کاسبکارانی سەر سنوور دەسکردەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی و هاوکات هێرشی گرووپە ترۆریستە ئیسلامیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵوەستەیان لەسەر کرابوو.
پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس تایبەت بەو خۆپیشاندانە لە لایان بەڕێز کاک خالید کەریمی بەرپرسی کومیتە ناوچەی سادگالێنی حیزب خوێندرایەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
zorix-19-10-2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 844 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact