. . . .


14 Oct 2013

یادی پێنج ساڵەی جوانەمەرگێکی ئازیز


عومەر ئەمینی
پێنج ساڵ لەوە پێش لە روژێکی ئاوادا ،لە روژێکی ساردو هەتاویی پایزیدا لە باکووری ئوروپا لە فرۆکەخانەی شاری ستۆکۆلم، شاری جوانییەکان، شاری جەزیرەکان،شاری ئازادییەکان ،پێشوازیم لە کەسێکی زۆر تایبەت ،لە ئازیزێکی زور خۆشەویست، خانمێکی زۆر جوان و مێهرەبان دەگەل کۆرپە شیرینەکەی کرد. رۆژی ١٨ی سیپتامبری ساڵی ٢٠٠٨ رۆژێکی پایزی مەیلەو ساردو هەتاوی خۆم ئامادە دەکرد بۆ رۆیشتن بۆ فرۆکەخانەی ستۆکۆلم هەتا دەگەڵ خۆم کەسێک بهێنمەوە کە دەمێک بوو عەسرەتی سەردانی من و هاوسەرەکەم و zerin.jpgکیژە جوانەکانمی دەکرد.

مەودای شاری لینشۆپینگ و شاری ستۆکۆلم رێگاێکی ٢٠٠ کیلۆمیتری ئەتوبان و زۆر خۆشە و ٢سەعاتێکی پێ دەچێت بیبری. لە ماوەی ئەو ٢ سەعاتەی رێگایەدا بۆ ستۆکۆلم کە رۆژێکی هەتاوی زۆر خۆش بوو هەر دەفکر و خەیاڵاندا بوم کە چۆن پێشوازی ڵێ بکەین و چۆن ئاسانکاری بۆ بکەین، ئاخر ئەوە ئەوەڵین جار بۆ کەسێکی ئاوا گەنج لە وەڵاترا سەردانی دەکردین هەرچەند پێشتر خودا لێخۆشبوان بابم و خەزورم سەردانی ئێمەیان لە سوێد کردبوو، بەڵام ئەو جارەیان فەرقی هەبوو. ئەو ئازیزە گەنجترین خوشکی خێزانم بو و دەگەڵ کچەکانم زۆر تەفاوەتی سینی نەبو و لە جیلی تازەی پێگەییشتوی گەڵەکەمان بو، ئەو جیلەی دوای دەربەدەری ئیمە لەدایک ببو، ئەو جیڵەی کە لە ژێر سایەی هەوری شومورەشی جمهوری ئیسلامی بەشی شەڕوشوڕ و تەقوتۆق ،ئاگروئاسن زیندانوسێدارە، ئاوارەگی و فەقر و نەداری بو و زۆر تەجرووبەی تاڵ و شیرینی پێبوو کە دەگەل بنەماڵەکەم چەندها شەو دانیشتنیان پێدکەرد و هاودەمێکی باش دەبوو بۆ ئێمە. هەر دەو فکر و خەیاڵانە دابووم کە جارجار شۆقی رۆژەکە کە لە پشت دارەکانی قەراغ جادەکە وە شووشەی ماشێنەکەم دەکەوت و دەچاوەم دەچەقی و خەیاڵی خۆش و پێشوازی گەرم و تەکبیر و تەدارەکی لێ دەپچراندم. کە وەخۆوهاتمەوە گەیشتبومە بەردەرکی فرۆکەخانە. ماشێنەکەم لە شوێنێکی گونجاو پارک کرد و چومە ژوور و چاوم لە سەرەی تەیارەکان کرد. ئەو تەیارەی کە میوانی خۆشەویستی ئێمەی پێ بو لە تورکییە را بۆ ئەتالیا، و لەوێشرا بو سوێد دەهات.

تازە چەند چرکەیەک لەوەپێش تەیارەکە نیشتببو منیش بە دەستەگۆڵێکی گەورە و جوان چاوەرێم دەکرد کە دیتم لە ناو قەرەباڵغی موسافیرەکاندا ژنێکی باڵابەرزی چاوکاڵی قژلوول کە دەستی مندالێکی چاورەشی گرتبو بە چاوگێران دەهات، من کە دیتم نەمناسی چۆن زۆر وە ئوروپیان دەچوو بەڵام ئەگەر لێی خوربومەوە ناسیمەوە چونکە چەندسال لەوە پێش لە شاری رانیەی باشووری کوردستانی دیتبووم. کە بۆ لای دەچووم ئەویش منی دیتبوو بە بزەوە بەرەو روویی من دەهات. کە گەییشتینە ئیێکتر دەباوەشم گرت و زۆرم بە خێرهاتن کرد. دوای چاکۆچۆنی بەرەو شاری لینشۆپینگ وەرێ کەوتین، بەڵام لە ئەوەڵین دیدار دا لە بەریسکەی چاوەکانیدا هەستم بە نیگەرانیەک کرد کە من پێم وابو ئی ماندویی رێگایە، کە لێم پرسی گوتی تۆزێک ئێش و ژانەسەرم هەیە.

هەر لە رێگادا بە تەلەفوون دەگەل کوردستان قسەمان کرد و خەبەری گەییشتنیمان راگەیاند. دەگەل خێزانیشم قسەمان کرد و ڕامان گەیاند کە میوان گەییشتوە وئەوە بەرێوەین بۆ لینشۆپینگ. لە تولی رێگادا ویستم بێدەنگی بپارێزم بۆ ئەوەی بەڵکو ئیسراحەت بکات و لە ماندوویی بحەسێتەوە. هەر چەند لە ماوەی ئێک دوو سەعاتی رێگادا جارجار خەوی لێدەکەوت بەڵام هەستم کرد کە بە ئازارێکەوە دەناڵێنێت، هەر بۆیە بریارماندا کە گەییشتین دوای حەسانەوە رۆژی دووایی سەردانی نەخۆشخانەی گەورەی شاری لینشۆپینگ بکەین. ئەو ئێوارەیە بە تێکرایی بنەماڵەکەم کۆ ببونەوە، کچەکان لە رێی دوورونزیک هاتبونەوە و ئەستی لە رۆژان زووتر لە ئیش هاتبووە. دوای ماچومووچ و چاکوچۆنی، سەردانێکی ٢ سەعاتەی دەرەوە گەڕاینەوە ماڵەوە و ئەو شەوە هەتا بەیانی نەنوستین، هەر پێ کەنین و قسەی خۆشو خەبەر و باسی وەلات بوو، ئەو شەوە قەت لەبیر ناچێتەوە!

رۆژی ١٩ی سیپتامبر کاتژمێر١٠ی بەیانی سەردانی نەخۆشخانەی شاری لینشۆپینگ، بەشی تەواری (ئۆرژانس) مان کرد. دوای چەند سەعات بێنەوبەردەی کاری ئیداری و گەلێک پرسیاروجواب وەک کەنگێ هاتووی،چەندە دەمێنییە و خەرجو و مخاریجی نەخۆشخانە کێ وە ئەستۆی دەگرێ... ،ئاخری دوکتوور هات و چاومان پێ کەوت. دوکتوورەکە ژنێکی بە ساڵداچووی بە تەجرووبە و سەر دوکتوور بوولە بەشی پشکنینی ناوەوە. دوکتوور دوای معاینە و پشکنینی زێڕنی هەمیشە لە یاد، من و ئەستی خیزانمی بانگ کرد و گۆتی ئەو نەخۆشەی من نەخۆشێکی ئاسایی نیە و دەبێ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە و دەست بە جێ ژوورێکیان لە بەشی پشکنینی تایبەت بۆ دیاری کرد. کە قسەکانی دوکتوورمان بۆ زێڕن گێرایەوە نیگەرانیەکی گەورە رووخساری من و ئەستی داگرتبوو بەلام بە ئیرادەیەکی لەخۆبردووانە و بە تەسەلوت بە سەر شێوەی گێرانەوەکەدا دڵەکوتە و نیگەرانییەکەمان بە نیسبەتێکی زۆر دابەزاند و بە شێوەیەکی مۆلایم و ئاسایی تر باسمان کرد، هەر چەند لە ناوەوە دەروونمان ئاگری گرتبوو و کۆژانەوی مەحال بوو. زێڕنی ئازیز و خۆشەویست دوای شەوێک مانەوە و میوانداری خوشک و زاوای گوێستییەوە بۆ ژووری پشکنینی تایبەت لە نەخۆشخانەی گەورەی شاری لینشۆپینگ .لەو رۆژە را واتە لە ٢٠ی سپتامبر را هەموو رۆژێک لە سەعات ٦ی بەیانی را من و ئەستی لە نەخوشخانە دەگەل زێڕن بوین. بۆ هەموو معاینەوە عەکسبەرداری و دەوا و دەرمانێک ئێمە دەگەلی بوین و لە نزیکەوە پێی رادەگەییشتین . شەوانەش کچەکان بە نۆبە هەریەکەی حەفتەیەک لە لای پووریان بوون و هەموو کارەکانی شەوەانەیان دەگەل دەکرد و هەزاران قسەوەباسی تاڵوشیرنیان دەگەل پووریان هەبووە و هەر یەکەی سەدان جار فرمێسکیان رشتووە و حەسرەتیان خواردوە. دەلێن بە گوزەشتی زەمان هەموو برینێک ساڕێژ دەبێت بەڵام ئەوە راست نیە چوونکە هێندێک برین هەتا کۆتایی ژیانی مروڤ لە ژێر خۆلەمێشی داتەپێودا بۆوی قرچۆو سووتاوی دێت.


رۆژەکانی نەخوشخانە زۆر سەخت و ناخۆش بوون و دەواو دەرمان ئیدامەی هەبوو بەڵام رۆژ بە رۆژ زێڕن بەرەو خراپی دەچوو و هیچ ئۆمیدێک بۆ نەجاتی زێڕن نەمابوو. چەند رۆژەکانی ئاخری حەیاتی زێڕن هەولماندا بەڵکو بتوانین بنەماڵە بچکۆلەکەی لە دەوری کۆبکەینەوە و بە هیمەت و تەڵاشێکی زور ئێمە وەک بنەماڵە و یارمەتی هیهەت رەیسەی نەخۆشخانە توانیمان لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر هاوسەرەکەی بگەێنینە سوئێد. دوای ٤٨ سەعات گەییشتنی هاوسەرەکەی لە روژی ٢٠ی ئوکتوبری ساڵی ٢٠٠٨ لە نەخۆشخانە بە zerin1.jpgدۆنیایەک ئاوات و ئارەزوو و کۆلێک ئێش و ئازار ماڵ ئاوایی لێ کردین و لە ناو ئاپۆرەی کوردانی تارەوگە نیشتەجێی سوئێد و بە تایبەت کوردانی دڵسۆز و خۆشەویستی شاری لینشۆپینگ لە شوێنێ حەسانەوەی دایمی لیلائاسکەی ئەو شارەدا بە خاک سپێردرا و بەسەرهاتێکی ئەسفناکۆعەمباری بۆ هەموو کوردانی دەرەوە و ناوەوەی وڵاتی بەجێ هێشت.

یادی بەخێر و روحی شاد بێ!
ستوۆکۆلم ٢٠ ئۆکتوبری ٢٠١٣
عومەر ئە مینی

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1157 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact