. . . .


13 Oct 2013

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کومیتەی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: بە مەبەستی هەرچی زیاتر چالاک کردنی کومیتەی ناوچە و شارەکان و بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە١٢-١٠-٢٠١٣ی زایینی، هەیئەتێکی بەڕیوەبەرایەتی گشتی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بە سەرپەرستی خاتوو مەحبووبە ڕەحیمیی بەرپرسی ئەو یەکێتییە لە نۆروێژ و هاوڕێیەتی خاتوو فەوزیە ئەحمەدی و خاتوو فەریدە مەعروفی ئەندامانی دەستەی بەڕیوەبەری، بۆ نۆژەن کردنەوەی کۆمیتەی ناوچەی ترۆندهایم، کۆنفڕانسێکیان بۆ ئەندامانی ئەو یەکێتییە لە شاری ترونهایم پێک هێنا.
سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد. پاشان ڕاپۆرتی کاری کومیتەی پێشوو خوێندرایەوە و ئینجا خاتوو مەحبووبە ڕەحیمی وێڕای سپاس لە هاوڕێیانی کومیتەی پێشوو، کورتە باسێکی سەبارەت بە کاروچالاکییەکانی کومیتەی یەکێتی ژنان لە وڵاتی نۆروێژ پێشکەش کرد. دوابەدوای ئەوە لە کەش و هەوایەکی تەواو دیموکراتیک دا، کومیتەیەکی نوێ بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری یەکێتی ژنان لەو ناوچەیە هەڵبژێردرا.
ئەو کۆنفڕانسە لە نیو شادی و ڕەزامەندی بەشداران دا کۆتایی پێک هات.
یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 981 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact