. . . .


8 Oct 2013

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە جەژنی ٤ساڵەی دامەزرانی گروپی ئارارات لە وڵ??


ناوەندی هەواڵ- سویس: لەسەر بانگهێشتنی فەرمی گروپی ئارارات، وەڤدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس، پێکهاتوو لە بەڕێزان زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتە و بەڕێزان کاک ڕەحمەت ئیبڕاهیمی و کاک ئەحمەد ڕەسوڵی، بەشداری لە جەژنی ٤ ساڵەی دامەزراندنی گروپی ئارارات دا کرد.
لەم جەژنەدا کە ئێوارەی ٦ی ئۆکتوبری ۲٠۱۳ بەڕێوە چوو زاهید شاعیری پەیامێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش بە بەشدارانی ئەم یادەوەریە کرد.
لەم پەیامەدا دوای ئەوەی بەگەرمی بە بۆنەی ٤ ساڵەی دامەزراندنی گروپەکەیان پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەم گروپە کرا، کار و چالاکیەکانی ئەم چوارساڵەی گرووپی ناوبراوی بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
پاشان بە کورتی ئاوڕێکی لە باروودۆخی ئێستای کوردستان دایەوە، کە بەگشتی لە هەرچوار پارچەی کوردستان کێشەی کورد کەوتۆتە قۆناغێکی چارەنووس سازەوە، بەتایبەتی لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان.
لە بەشێک لەم پەیامەی دا هاتبوو کە:
لە کاتێکدا بارودۆخی دوو پارچەی کوردستان، باشور و ڕۆژئا زۆررتر لە هەموو کاتێک لە بەرژەوەندی کورد دایە و لە لایەکی تروە لە باکووری کوردستانیش دەوڵەتی ئێستای حاکم بەم قەناعەتە گەیشتوە کە سیاسەتی نکۆڵی و سەرکوتی فیزیکی، عەسکەری، کلتوری و بە تورک کردنی کورد، شکستی هێناوە و ناتوانێت کارایی هەبێت ناچار بە دانی ئیمتیازە بە گەڵی کورد.
ئەڵبەتە نابێ لە بیرمان چێت کە ئەم ئیمتیازانەی حکومەتی ئاکاپا دەیاندات نە داوای تەواوی کوردە و نە بە خێر و پیاوەتی خۆی دەیان بەخشێتەوە، زۆربەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و خەباتی کورد خۆی چ لە شار و چ لە چیا.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش سەرەڕای بەردەوامی فشار و زەبروزەنگ بۆ سەر گەلەکەمان خەبات هەروا بەردەوامە: لە ناوخۆدا چالاکانی نەتەوەکەمان لەژێر ناوگەلی جۆراو جۆردا وەک ڕێکخراوەکانی مافی مرۆف کۆڕ و ئەنجومەنە هوونەری و ئەدبیەکاندا… لە خەبات بەپێی دەرەتان خافڵ نەبوون، هەرچەند زۆر جار نرخی گران گران وەک ئیعدام، زیندان، شکەنجە و دەربەدەری دەدەن بەڵام هەروا بەردەوامن.
لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامە دا هاتبوو:
ئەوەی دەبێ دنیا بەچاوی خۆی بیبینێت تا هاواری کورد ببیسرێت، تەنیا یەک گرتووی ئەم گەلەیە، هەربۆیە گەلی کورد هەتا یەکگرتووتر بێت باشتر گوێی لێ دەگیرێت.
کۆنگرەی نەتەوەی کورد کە هیوادارین هەرچی زووتر پێک بێت، هەنگاوێکی گەورەیە لەم پێناوەدا، هیوادارین کە بەم زووانە شاهیدی پێک هاتنی بین و هەموولایەک هەوڵی سەرکەوتنی بۆ بدەین.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 665 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact