. . . .


8 Oct 2013

لە هێندێک وڵات هێشتاش کۆتر لە ئینترنێت خێراترە


ئا: کەمال گروێسی
کۆمپانیایەکی کاروباری ئینترنێت لە ئەفریقای باشوور، لەداخی خاویی هێڵی ئینترنێت، ٦٤ '' گیگابایت'' زانیاری لە کارتێک‌دا عەمبار کرد و لە کۆترێکی ١١ مانگەی بەست تا لە شاری '' پیتێرماریزبۆرگ''ەوە بیگەیەنێتە شاری دووربانکە ٨٠ کیلۆمیتر لە ئەوانەوە دوورە و بیداتە دەست کەسانێک کە پێویستیان بە زانیارییەکانی ناو کارتەکە بوو. کۆترەکە بە ٦٨ دەقیقە هەڵفڕین ئەم رێگایەی بڕی و لەوێش بە ٥٨ دەقیقە کارتەکەیان بەتاڵ کردە ناو کامپیوتیڕێک. واتە بە دابەزاندن و رێگاکە، ١٢٦ دەقیقە و پەنجاوحەوت سانیەی گرتووە. ئەو کۆمپانیایە دەڵێ بەو کاتە(١٢٧) دەقیقەیە تەنیا دەیانتوانی ٤ لەسەدی ئەو ٦٤ گیگابایتە بە هێڵی ئینترنێت‌دا بەڕێبکەن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 957 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact